ئێمە بە سەردەمێکدا تێپەڕ دەبین کە هەر شتێك لەناو گۆڕانکاریدا، تەواوی سیستەمەکانی کە بە بیری پیاوسالاری و دەسەڵاتداری ئاوەدانکرابوو یەك بە یەك هەڵدەوەشێنرێنەوە، چونکە ئەم سیستەمانە لە دژی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی لەوە زیاتر نەیان دەتوانی لەبەرامبەر چاند و کلتوری دێرینی کۆمەڵگا بەرخودانی بکەن، لەبەر ئەوەی ئەم سیستەمانە بە دەستی ئازادیخوازان بگۆڕدرێت،
لەهەر کۆمەڵگایەكدا گەنجان داهاتووی کۆمەڵگاکەیان دیاری دەکەن، کۆمەڵگا دەتوانێت بە ڕێگەی گەنجەکانیەوە ئازاد و سەرکەوتوو بێت وە لەهەمان کاتدا بەپێچەوانەوەش دەبێت. بێگومان کە کۆمەڵگاێکی ئازاد بە تاکی ئازاد درووستدەبێت، بۆ ئەوەی تاکی ئازاد پێشبکەوێت و خزمەتی کۆمەڵگا و چاندی خۆی بکات بێ گومان پەروەردە ڕۆڵی گرنگی هەیە، چونکە هەر بەم پەروەردەیەوە چاند و مێژووی خۆی دەناسێت.
کێشە کۆمەڵایەتیەکان لەم ساڵانەی دوایدا لە کۆمەڵگای ئێراندا زیاتر بووە، ئەو چینەی کە لە ناوەندی ئەم کێشە و قەیرانانەدا ماوەتەوە ژنە، کێشەی وەك خۆکوژی، خۆسووتاندن، هاوسەرگیری بەزۆری و لە تەمەنی بچوکدا، کوشتنی ناموسی، حیجابی بەزۆری، پەیوەستبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، جیابوونەوە و لەشفرۆشی، وە دەیان کێشەی تر.