بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگاێك خۆی لەسەر پێ بگرێت پێویستی بە بنەما گرتنی ئەخلاق و پۆلێتیکا (سیاسەت) هەیە. یەکێك لە بنەماکانی کۆمەڵگای دیموکراتیك ئەخلاقە.
بە درێژای مێژوو تا ڕۆژی ئەمرۆ ئەگەر چاوێك بە مێژووی ئێراندا بخشێنینەوە، ئەوە مژارێکی سەرنج ڕاکێش دەبینین کە هەمیشە ئێران بە دەسەڵات و سیاسەتی خۆی لەسەر بنگەی کۆیلە کردنی ژن کاریکردوە و ئێستاش بەردەوامە
لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕەکەماندا لەگەڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل هاجەر زاگرۆسدا سەبارەت بە پێشهات و گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی ناوچە و هەرێمەکە ڕوویانداوە گفتوگۆ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی ماڵپەڕەکەمان دەداتەوە.
دەبێت بە بەشداربووینیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشان و شۆڕش ببن بە وەڵامێکی هەرە ڕاست و بەهێز بۆ پوچەڵکردنەوەی سیاسەتەکانی دەوڵەت، ئەوە پیشان بدەن کە گەنجان هێزی داینامێکی کۆمەڵگانە، خاوەنی ئیرادە و بڕیاری خۆیانن، دەتوانن کە خۆیان ژیانی یاخود کۆمەڵگا بەڕێوەببەن و ببن بە پێشەنگی شۆڕش و کۆمەڵگا، بۆ ژیانێکی ئازاد کە گەل و هەردوو ڕەگەز یەکسانن و خاوەنی ئیرادەێکی ئازادن.
ئێمە بە سەردەمێکدا تێپەڕ دەبین کە هەر شتێك لەناو گۆڕانکاریدا، تەواوی سیستەمەکانی کە بە بیری پیاوسالاری و دەسەڵاتداری ئاوەدانکرابوو یەك بە یەك هەڵدەوەشێنرێنەوە، چونکە ئەم سیستەمانە لە دژی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی لەوە زیاتر نەیان دەتوانی لەبەرامبەر چاند و کلتوری دێرینی کۆمەڵگا بەرخودانی بکەن، لەبەر ئەوەی ئەم سیستەمانە بە دەستی ئازادیخوازان بگۆڕدرێت،
لەهەر کۆمەڵگایەكدا گەنجان داهاتووی کۆمەڵگاکەیان دیاری دەکەن، کۆمەڵگا دەتوانێت بە ڕێگەی گەنجەکانیەوە ئازاد و سەرکەوتوو بێت وە لەهەمان کاتدا بەپێچەوانەوەش دەبێت. بێگومان کە کۆمەڵگاێکی ئازاد بە تاکی ئازاد درووستدەبێت، بۆ ئەوەی تاکی ئازاد پێشبکەوێت و خزمەتی کۆمەڵگا و چاندی خۆی بکات بێ گومان پەروەردە ڕۆڵی گرنگی هەیە، چونکە هەر بەم پەروەردەیەوە چاند و مێژووی خۆی دەناسێت.