نامووس

وتار1398/1/15

هیچ چیرۆکێک هێندەی بەسەرهاتی کۆیلە کردنی ئازادی ژن، من توورە و لە هەمان کاتدا تامەزرۆ ناکات و نامخاتە ژێر کاریگەریەوە.ئازادی ژن لە لای من، لە ئازادی نیشتمان و کولتوور چاکترە...
لە کۆندا لە ناو کوردەواریدا بۆ ئافرەت شەڕ کراوە. ئەمرۆکەش دەبێت بۆ ئافرەت شەڕ بکردرێت، هێندە هەیە کە ئەمرۆ ئیتر لە رووی ئامانج و بەرفراوانییەوە زۆر جیاوازە لە کۆنەکە. دەبێت شەڕی ئافرەت و شەڕی ئازادی و وڵات بە وێنەی گۆشت و نینۆک وابەستەی یەکتر ببینرێن. شەڕی ئافرەت شەڕی ئازادی، شەڕی وڵات، شەڕی نیشتمان و شەڕی رێکخستنە. واتا تەواو پێچەوانەی ئامانج و بەرفراوانی ئەو شەڕەیە کە تا ئێستا لەسەری کراوە. دەبێت هەموو کەسێک لەمبارەیەوە تەقینەوەیەکی هۆشیاری و گۆرانکارییەکی ریشەیی لە رووی شێوازی شەڕەوە لە خۆیدا بکات.
ئاپۆ: (دۆنجوان/ فرانکشتاین)ە سیاسییەکەی کورد