پیرۆزبایی رۆژی ٨ی ئادار، له‌ لایان گه‌ریلاكانی كه‌ژار
دووهەمین کۆنگرەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کژار، بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بەشەکانی خەبات لە نێوان رۆژانی 12 هەتا 14ی مانگی ئۆکتۆبر بەڕێوە چوو. کۆنگرە دە کەسایەتی شەهیدان بێریڤان هەژار و زیلان سەردەشت دا بۆ وەبیرهێنانەوەی هەموو شەهیدانی قۆناغی ئاواکردن، بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. دواتر پەرسپەکتیڤی ڕێبەر ئاپۆ کە بە بەرفراوانی پێڤاژۆ، کێشەکانی کۆمەڵایەتی و خەباتی ژن دەنرخێنێ خوێندرایەوە
سلێمانی – هاوسەرۆکی کۆدار ڕادەگەیەنێت، سەرەڕای هەموو فشارەکانی رژێمی ئێران، ژنان لەپێناو دەستەبەر کردنی مافەکانیان لەناو هەوڵ و بەرخۆدانی دان.

چاوپێکەوتن

هه‌واڵ1395/4/25

لە بەرنامەی خۆبونی نەورۆز تیڤیدا کە تایبەت بوو لەسەر خۆکوشتنی ژنان و دەستدرێژی لەسەر ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، لەهەمان کاتد زۆربوونی ئەم دیاردانە، وە سیاسەتی ڕژێمی ئێران لەبەرامبەر ژنان، ڤیان شۆڕش ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە تەواوی دونیادا هەموو بونەوەرێك سیستەمێکی خۆ پاراستنی هەیە، وە لە مرۆڤیشدا ئەمە هەیە، بەڵام زۆر جار ئەمەی مرۆڤ دەگاتە ئاستی خۆ لەناوبردن. بێ ئومێد بوون لە ژیان هەڵبژاردنی مردن زۆر هۆکاری هەیە، بەڵام لەپشت هەموو ئەم هۆکارانەوە، سیاسەتێکی چەپەڵانی دەسەڵات و ڕژیم هەیە.