قەندیل

كلتوور و هونه‌ر1398/4/27

قەندیل ئەی چیای خۆڕاگری بە ساڵان وا دەبینم لەسەر لوتکەی هەر چیایێکت لەسەر جەستەی هەر بەرد و دارێکت ئەو خوێنە سوورانەی رژاون

سی حوزەیران

كلتوور و هونه‌ر1398/4/8

شلێر ملی کەچ کردووە سەری بۆچی تاواندووە

مامۆستا فەرزاد

كلتوور و هونه‌ر1398/2/18

دڵخواز له‌ گه‌ڵ

كلتوور و هونه‌ر1398/2/12

له‌ داوێنی کۆسالان بوو، که‌ یه‌که‌م گرووپی گه‌ریلامان پێگه‌یشت. که‌ لێیانم ده‌ڕوانی نه‌مده‌زانی چ هه‌ستێک بوو له قووڵایی دڵه‌وه‌ ده‌یهه‌ژاندم. بڕوا و ئازایه‌تی، وره‌ی به‌رزی ئه‌م کچ و کوڕه‌ شۆرشگێرانه‌ حاڵ و وه‌زعی منی گۆڕیبوو. بیرم له‌م وڵاته‌ ده‌کرده‌وه‌، له‌م نیشتمانه‌ خۆبایی و خۆپه‌ره‌سته‌، له‌مێژه‌ په‌یمان و سۆزێکی خوێناوی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی خۆی به‌ستووه‌ که‌ باشترین و جوانترینیان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی دا له‌ دڵی خۆی بشارێته‌وه‌. چه‌نده‌ له‌خۆبایی و سه‌رکه‌شه‌، هه‌میشه‌ باشترینه‌کانی بۆ خۆی ده‌وێت.

هاواری نیشتمان

كلتوور و هونه‌ر1398/1/29

هەوری رەش و چاو بە گریانی بەهار شیوەنی کرد، شیوەنی کرد تا هەموومانی کرد خەمبار تاوانبار هەور نییە کەوا چاو بە گریانە