(بۆ رێبەری گەلان، رێبەر ئاپۆ)

كلتوور و هونه‌ر1397/11/24

سەرۆکم، ئەوکاتەی کە تاریکی ئاسمانی کوردی گرتبوو، ئێوە بوونە مانگەشەو و بە تریفەتان رووناکتان کردن ئاسمانمان زنجیری یەخسیری بیرمانت بە بیر و رامانە جوانەکەتان پچڕاند، ژیانی ئازادتان بە بیر هێناینەوە.

                                                     سەرۆکم، ئەوکاتەی کە تاریکی ئاسمانی کوردی گرتبوو، ئێوە بوونە مانگەشەو و بە تریفەتان رووناکتان کردن ئاسمانمان               زنجیری یەخسیری بیرمانت بە بیر و رامانە جوانەکەتان پچڕاند، ژیانی ئازادتان بە بیرهێناینەوە.                                                                                                 

  سەرۆکم، ئەی تاکە رووناکی ئاسمانی رەشی ژیانی ژن ، ئێوە نیشانتان داین کە چۆن جلی کۆیلەتی لەبەر خۆمان دادڕین و جلی ئاگرین لە خۆمان بکەین 

  پێتان نیشان داین کە چۆن بە ئاگری ناخمان دوژمن بسوتێنین و بیکەینە خۆڵەمێش      رێبەرم، ئێوە بوونە ژیانەوەی ژنێک کە هەموو مافەکانی پێشێل کرابوو                                                                                                                                سەرۆکم ئێوە بوونە بیری ئازادی لە ناو دڵی بەنکراوی ژناندا، ئێوە زیندووکەرەوەی هیوای ئازادی لە ناو دڵی هەر ژنێکن و ئێستاکە بە بیری ئێوە دڵی هەر ژنێکی تێکۆشەر سەرچاوەی ژیانی ئازادە.                                                                                                                                                                                 رێبەرم، ئێوە بە هیوای ئازادی، ژنانتان لە کونجی بەندیخانەی زێنییەتی پیاوسالاران دا درهێنان و کردتانن بە رێبواری رێگای ئازادی.                                                  سەرۆکم، ئێوە بە خوڵقاندنی ژنی ئازاد تۆڵەتان لە مێژووی داگیرکاری ساندەوە و فێرتان کردین چۆن ببینە ژنێکی تۆڵەستێن.                                                              بیر و رامانی ئێوە بوو کە هاورێکانمان: زیلان. سەما، زەکیە، ڤیان و رەهشانی بەرەو حەقیقەت کەمەندکێش کرد. ئەوان ئەو پەپوولە چوارەمەی پەیجۆری حەقیقەت بوون کەوا لە ئاگری حەقیقەتدا سوتان و لەگەڵ خۆیان زۆرداران و ناحەقانیان سوتاند و کردیانن بە خۆڵەمێش.                                                                          سەرۆکم بێریتانەکانان رادەست بوونیان پەسەند نەکرد و شەهید بوون بۆ ژیان کردن، هەتاکوو رووی خۆفرۆش و جاشەکان رەش بکەن.                                                (( خۆڕاگری، تۆڵهەڵدان و شەڕکردن)) بوون بە کلتووری ژنی ئازاد لە ناو ئەرتەشی ژنانی ئازاددا.                                                                                       سەرۆکم رامانی ئازادیتان سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاند و ئەلەفتریاکانی خوڵقاند، کەوا بەند کردنی ئێوەی لە ناو دوورگەی ئیمڕالی دا پەسەند نەکرد و بوو بە فیشەکێکی ئاگرین و سینگی دوژمنانتانی کوون کرد.                                                                                                                                                      رێبەرم، رەنگە ئەورۆکە ئێوە لە دوورگەی ئیمڕالیدا یەخسیر کرابن، رەنگە بە جەستە لە ناو چوار دیواردا بن، بەڵام بیر و رامانتان لە هەموو جیهان دا بڵاو بۆتەوە و لە ناو دڵی هەر ژنێکی تێکۆشەر لە هەر کوێی جیهاندا بوو بە خولیا و عەشقی ئازادی.                                                                                                                  رێبەرم، دڵنیام کە دوژمنانی ئازادی، بە زێنییەتی پیسی دەسەڵاتدارییان، بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بیری ئازادی ژنان، هەڤاڵ سارا، پێشەنگی ژنی ئازاد، سەمبوڵی عەشق و خۆڕاگریان شەهید کرد.بەلام مێشکە بچوکەکەیان نەیزانی کە ئەو کردارەیان نە تەنیا نابێتە کۆتایی پێدەری ئازادی، بەلکو دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەورۆکە بە هەزاران سارا، لەیلا و فیدان لە چیاکانی کوردستان ئاڵای سەرکەوتن و ئازادی هەڵدەن.                                                                                                                     سەرۆکم ئەو بیرەی ئێوە لە بێریتان و زیلانەوە دەستی پێکرد هەتا سارایان و ئێستاکە لە سارایان را گەیشتە لەیلا گۆڤەنان . خۆڕاگری ئەو هەڤاڵانەمان مۆرکی خۆی لە مێژوو دا و ئەگەر بە هەزاران داگیرکەر بیانهەوێت ئەو مێژوویە بسڕنەوە، ناتوانن لە بەرامبەر حەقیقەتی مێژوو تاقەت بێنن و تێک دەشکێن.                                    سەرۆکم، ئەورۆکە لەیلا گۆڤەن بە روحی هەڤاڵانی گرتووخانەی ئامەد، بە عەشقی گەورەی کورد بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ئێوە خۆڕاگری دەکات و روحی لەیلاکانی مێژوو زیندوو رادەگرێ و جارێکی تر سەلماندی کە ئیرادەی ژنی ئازاد، بناغەی بیناکانی زێنییەتی پیاوسالاران دەلەرزێنێت و دەروخێنێت و دەیکاتە وێرانەیەک. سەرۆکم دڵنیام کە هەتاکو هەوا، عەرد و ئاسمان هەبێت ئێوە وەکو خۆرێک تیشکی خۆتان دەخەنە ئاسمانی ژنان و بە سدان سارا و لەیلایان دەخوڵقێنن.                     رێبەرم دڵنیا بە کچە شۆڕسگەرەکانی کوردستان هەموو کاتێک پێشەنگایەتی بۆ ژیانی ئازاد دەکەن و بە تێکۆشانیان دەبنە رووخێنەری دیوارەکانی ئیمڕالی.