لە پەرتووکی مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک/ کێشهى کورد و رێگهچارهى نهتهوهى دیموکرات

لهناو بهرداشى ژینۆسایدى کلتووریدا بهرگریکردن لهکوردان/ عەبدوڵڵا ئۆجەلان

بەشی دووەم

 

پێویستهزۆرباش دهرک بهخاڵێکی دوولایهنهی ژیانم بکرێت. ئهویش راکردن لهکوردێتی و پێچهوانهکهی چوون بهرهو کوردێتی بوو. وهک پێویستییهکی کۆمهڵکوژی کلتووری پهیڕهوکراو لهههر شوێن و ئان و ساتێک ههلومهرجهکان بۆ راکردن لهبار و ئامادهبوون. بهردهوام راکردن بابهتی هاندان و وروژێنراو بوو. تهواو لێرهدا پرهنسیپی ئهخلاقی دهکهوێتهگهڕ. رزگاری شهخسی باجهکهی راکردن لهکۆمهڵگای خۆت بێت تاچهندهراست یاخود باشه؟ گهیشتن بهدوا قۆناغی خوێندنی زانکۆ، لهراستیدا ئهو مانایهی دهبهخشی کهلهو سهردهمهدا رزگاری شهخسیم گهرهنتی کرابوو. تهواو لهو قۆناغهدا دهستپێکردن یاخود یهکلابوونهوهی ههنگاونان بۆ کوردێتی، ماناى گهڕانهوهبوو بۆ پرهنسیپی ئهخلاقی. لهچوارچێوهی سۆسیالیستیدا دهشیا ئهو کۆمهڵگایهکورد نهبێت و کۆمهڵگایهکی تر بێت. دیسان مسۆگهر پێویستهپابهندی دیاردهیهکی کۆمهڵایهتی بیت، تا بتوانیت ببیت بهتاکێکی ئهخلاقی. ئیتر ئاشکرا دهبوو کهههرگیز نابم بهتاک یاخود کهسێکی بێئهخلاق. لێرهدا دهستهواژهی ئهخلاق بهمانای ئهتیک، واتهبهمانای تیۆری ئهخلاق بهکاری دێنم. ئهگهرنا مهبهستم ئهخلاقی سهرهتایی نییه، بۆ نموونه؛ باسی ئهوهناکهم کهبهدرێژایی تهمهن گرێدراوی خێزان یاخود جڤاتێکی هاوشێوهبژیت. چونکهپهیوهستبوون بهدیاردهی کورد و دۆخهبهکێشهکهی تهنیا لهمیانهی ئهخلاقهوهفهراههم دهبوو. دۆخی کۆیلایهتی رههای کوردان ـ کهئێستاش وههایهـ مسۆگهر خهیاڵێکی بهمجۆرهی منی بهربهستکرد کهبڵێم "دهرفهتی ژیانی ئازاد ههیه‌". باوهڕیم بهوههێنا: دونیایهکم نییهبهئازادی تێیدا بژیم. لێرهدا بهراوردکاریهکی زۆرم لهنێوان بهندیخانهی ناوهوهو دهرهوهکرد. لهئهنجامدا بینیم کهبهندێتی دهرهوهبۆ تاک زۆر مهترسیدارتره‌. ئهگهر تاکێکی کورد لهدهرهوهخۆی ئازاد ببینێت و بهمجۆرهش بژیت ئهوهبهههڵهداچوونێکی گهورهیه‌. ژیانێک لهژێر باڵادهستی بهههڵهداچوون و درۆوهبهسهر بچێت، ژیانێکی دۆڕاوهو دووچاری خیانهت هاتووه‌. ئهو ئهنجامهی لێرهوهپێى گهیشتم: تهنیا بهیهک مهرج دهتوانیت لهدهرهوهبژیت، ئهوهیش تهنیا کاتێک شهو و رۆژ بیست و چوار کاتژمێر تێکۆشان لهپێناو بوون و ئازادی کوردان بکهیت ــ لهههلومهرجی سهرمایهداریشدا لهپێناو رهنجدهرانی تورک ــ . تهنیا لهمیانهی جهنگاوهرێتیبوون و ئازادییهوهدهشێت ژیان بۆ کوردێکی بهئهخلاق و شهڕهفمهند بهدیبێت. 

کاتێک ژیانی دهرهوهم بهپارزنگی ئهو پرهنسیپهدا تێپهڕ بکهم، ناتوانم بڵێم تهواو بهگوێرهی ئهو پرهنسیپهئهخلاقیانهژیاوم. کاتێک بهرامبهرهکهی یاخود باجهکهی مردن یاخود زیندان دهبێت ئهوهش پێویستییهکی سروشتی شهڕ و تێکۆشانه‌. وهک چۆن ژیانێکی بێشهڕ و تێکۆشان مانای ساختهکاری و بێشهڕهفییهکی گهورهیه، رهچاوکردنی مهرگ یاخود زیندانیش لهسروشتی کار و چالاکییهکهدا ههیه‌. بهرگهنهگرتنی ههلومهرجهکانی بهندیخانهلهگهڵ پاساوهکانم بۆ ژیان ناکۆکه‌. وهک چۆن ههرشێوهیهکی تێکۆشان و شهڕ لهپێناو بوون و ئازادی دهستلێبهرنهدراوه، ئهوا ناشێت خۆت لهبهندیخانهش لابدهیت. چونکهئهویش پێویستییهکی ژیانی ئازادهکهلهپێناویدا شهڕ و تێکۆشان دهکهین. کاتێک کوردان جێگای باس بن و باوهڕیت بهسۆسیالیستبوونی خۆت ههبێت، ئهگهر لهژێر فهرمانی سهرمایهداری و لیبڕالیزم یاخود لهژێر فهرمانی دهمارگرژییهکی گومڕای ئایینیدا نهبێت، لهپێناو ژیانێکی ئهخلاقی و ئهتیکانهجگهلهشهڕکردن ئهوا هیچ شتێکی دیکهنییهلهدهرهوهبیکهیت و دونیایهکی دیکهت نییهتێیدا بژیت. کاتێک لهژێر رۆشنایی ئهو دهستهواژهیهدا سهیرێکی ژیانی ههڤاڵانی ناو بهندیخانهکانم کرد بۆم دهرکهوت کهدووچاری بهههڵهداچوونی بهرچاو هاتوون. باوهڕییان بهژیانێکی ئازاد هێناوهکهلهدهرهوهلهئارا دایهیاخود ناچاری باوهڕهێنان کراون. خۆی لهخۆیدا کاتێک لهبواری سۆسیۆلۆژییهوهشیکار بکرێت دهبینرێت کهرۆڵی بهندیخانهکان ئافراندنی حهسرهتێکی خهستی ئازادییهلهتاکدا. لهههلومهرجهکانی مۆدێرنیتهدا بهندیخانهکان بهتایبهتی لهپێناو ئهو ئامانجهبونیاد نراون. کاتێک تاکهکان لهزیندان دهچنهدهرهوهیان بهدرۆ و ساختهکارییهوهژیانیان پهسهند کردووه، لهدۆخێکی بهمجۆرهدا چاوهڕوانیکردنی ژیانێکی شۆڕشگێڕانه، ئهخلاقی و شهڕهفمهندانهبێهودهیهو پووچه‌. یان لهمیانهی ئهو پێگهیشتن و کامڵبوونهی پراکتیکی بهندیخانهپێی بهخشیون بهشێوهیهکی سهرکهوتووانهتر تێکۆشانی کۆمهڵایهتی خۆیان جێبهجێدهکهن.

 زیندانهکان خانهکانی چاکسازی نین، بهڵکو ئهو شوێنهن کهتێیدا فێری چۆنییهتی جێبهجێکردنی لێهاتووانهی ئهرکهئیرادهیی و ئهخلاقییهکان دهبیت بهرامبهر بهکۆمهڵگا. ههمان خاڵ بۆ جهنگاوهرانی ئازادیش لهجێگای خۆیدایهکهچوونهتهشاخهکان. بوون بهگهریلای ئازادی، مانای ئهوهیهلهبهرزترین ئاستدا ئهرکهئهخلاقی و سیاسیهکانت دهرههق بهکۆمهڵگابوون جێبهجێدهکهیت؛ مانای گهیشتنهبهو هوشیارى و ئهرکهئهخلاقییه؛ مانای جێبهجێکردنی پێویستییهکانی بهرگری خۆییهلهپێناو ئازادیدا. بوون بهگهریلای ئازادی لهپێناو باڵادهستی شهخسی یاخود دهسهڵاتدارێتی نییه‌. چونکهئهوهشهڕڤانێتی ئازادی نییه، بهڵکو چهکدارێتى دهسهڵاته‌. ئهوانهی بهمجۆرهن دهرکهوتنیان بۆ شاخ و گهڕانهوهشیان ئهخلاقی و کۆمهڵایهتی نییه‌. ههڵبهتهئهمجۆرانهکاتێک هیواکانیان بهدینایهت بهئاسانی خیانهت دهکهن. لههیچ بوار و مهیدانێکدا پێویستی ئهرکهکۆمهڵایهتییهکانیان جێبهجێناکهن. ئهوهی لێرهدا مهبهستمه‌: ئهوانهی بوونی کۆمهڵایهتییان لهناو کۆیلایهتییهکی رهها دایه، یاخود تهنانهت دووچاری پهرتهوازهبوون هاتوون ههرشوێنێک ههڵگری ههمان تایبهتمهندێتییه‌. جیاوازییهنابهجێکانی لهجۆری ناوهوهخراپهو دهرهوهباشه، چهکدارهکهی خراپهو بێچهکهکهی باشهههوڵهبنهڕهتییهکهی تێکۆشانی بوون و ئازادی ناگۆڕێت. لهکاتێکدا ژیانی مرۆڤ تهنیا لهدۆخی ئازادیدا مانای ههیه، بهبێئازادی لهههر کوێیهک بژیت، بهردهوام ئهوێزیندانێکی تاریکه‌. 

دهستهواژهی دووهم؛ بهشێوهیهکی پهیوهست بهدهستهواژهی یهکهمهوهپهرهسهندنی ههست یاخود پهی پێبردنی حهقیقهته‌. تاکهدهرمانی هێزی خۆڕاگری زیندان پێشخستنی دهرکپێکردنی حهقیهته‌. ژیانداریکردنێکی بههێزی دهرکپێکردنی حهقیقهت سهبارهت بهگشتی ژیان، گهیشتنهبهخۆشترین ساتی ژیان، بهمانایهکی تر گهیشتنهبهمانای ژیان. ئهگهر مرۆڤ بزانێت و راست تێگهیشتبێت بۆچی دهژی، ئهوا لهههر شوێنێک بژیت بۆ ئهو کێشهنییه‌. ئهگهر ژیان بهردهوام لهناو ههڵهو درۆ و دهلهسهدا بهسهر بچێت مانای خۆی لهدهست دهدات. بهمجۆرهش ئهو دیاردهسهرههڵدهدات کهبهخراپبوون و ناڕهسهنبوونی ژیان ناودهبرێت. خهمگینى، ناڕهحهتی، شهڕ و جنێو ئهنجامێکی سروشتی ژیانی ناڕهسهنه‌. ژیانی مرۆڤ بۆ کهسانێک پهرجووێکی تهواوهکهپهیبردنیان بهحهقیقهت پێگهیشتووه‌. خودی ژیان سهرچاوهی جۆش و خرۆشانێکی مهزنه‌. مانای گهردوون لهژیاندا شاراوهیه‌. کاتێک ههست بهو نهێنییهبکرێت، ئهگهر لهزیندانیش دابێت، کێشهیهک بهناوی بهرگهگرتنی ژیان لهئارادا نامێنێت. ههڵبهتهئهگهر زیندان لهپێناو ژیاندا بێت، ئهوهی لهوێدا گهورهدهبێت دهرککردنی حهقیقهته‌. ئهو ژیانهی لهگهڵ پهیبردنی حهقیقهتهوهگهورهدهبێت، دهتوانێت گهورهترین ئێش و ئازارهکانیش بۆ بهختهوهری و ئاسوودهیی بگۆڕێت.

بەردەوامی هەیە...