• پێشکەشە بە خۆری گەشاوەمان سەرۆك ئاپۆ

    3 نیسان, 2017

    ساڵی ''٤٩''ەو ئۆمەرلی شڵەژاوە

    کۆڵانەکانی سینگی ئۆمەرلی چاوەڕوانن

    لە ماڵێکی قوڕینی ئەم گوندەدا

    دایکێکی تینووی تۆڵە

    ژان دەیگرێ و

    چاوەڕوانی هاتنی میوانێکی

    بچکۆلانەی تۆڵە سێنەرە

    دیرۆکی

    پشت چەماوەی گۆچان بەدەستی

    ئاگری بێ دەنگی دەی سوتێنێ و

    ئەویش وەك نیسان و ئۆمەرلی و دایە عوەیش

    چاوەڕوانی لەدایك بوونی

    ئیبڕاهیمێکی تر دەکەن

    بەڵکو ئەویش……

    لەگەڵ لەدایکبوونیدا

    پیسیەتی ڕووی مێژووی دوای ئیبڕاهیم

    بە یەکەم نووزەی گریانی ئەم کۆرپەیە پاک بکات و

    سوار چاکی سەدەێکی نوێی پێببەخشێ

    نیسان چاوەڕوانە و بە دیاری لەگەڵ خۆیدا مژدە دەهێنێ

    بە گوێی کوردستان و خەواڵوەکاندا دەچرپێنێ و

    مژدەی تازە میوانی لاوچاکی پێیە

    ئیتر لەو ڕۆژەوە

    هەر بستە خاکێکی وڵات سات بە سات

    ژیلەمۆی خنکاوی گەش دەبێتەوە

    باڵای ئەویش ڕۆژ بە ڕۆژ

    لەگەڵ چیاکاندا باڵا دەگرێ و

    بە ئاوی کانیاوەکانی داستانی ئەشقێکی مەزن

    لە دڵیدا چرۆ دەکاو شیری تۆڵە

    لە نامەردەکان دەکێشێ.

    ''٢٧'' سەرماوەز ئەو تینووە

    ئەسپی شۆڕەش تاو دەدات و دەچێت بە گشت زەبەلاحەکاندا

    هەبونیان لێ دەستێنێت و بە ماچێکی ژیانەوە بە بووکی کوردستان دەبەخشێ

    بەیەکەوە تاهەتایە سەمای ئازادی دەکەین و ڕێگای وڵاتی خۆرستان دەگرینە بەر.

    بێ ئارام هاوار ئەکەین بێ ڕاوەستان

    مەشخەڵی نەمری دادەگیرسێنن



    کژار