لە پەرتووکی مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک/ کێشهى کورد و رێگهچارهى نهتهوهى دیموکرات

لهناو بهرداشى ژینۆسایدى کلتووریدا بهرگریکردن لهکوردان/ عەبدوڵڵا ئۆجەلان

دهرکه‌‌وتن لهسوریا:

بەشی یەکەم

دهرکه‌‌وتنم لهسوریا گرێدراوی ئۆپهراسیۆنی ناتۆ ـ گلادیۆیه‌. ئهگهر جیاوازی ناو سوپای تورکو گلادیۆ رهچاو نهکهین، ناتوانین بهشێوهیهکی راست ئه‌‌و ئۆپهراسیۆنهشیکار بکهین. ‌وهک مهزهندهدهکرێت لهسهردهمى سوپاسالارى ئیسماعیل حهقی قهرهدایو حوسێن کڤرک ئۆغڵو بهسهر ههموو شتێکدا زاڵ نهبوون. سهبارهت بهکێشهی کورد ههردووکیان نزیکی ههڵوێستهکهی ئهشرهف بتلیسی بوون. ئاراستهگرتنی شهڕیان بهره‌‌و لهناوبردنی ته‌‌واوی کوردان بهنابهجێو ئهستهم دادهنا. رێگهچارهی سیاسی و ئاشتیانهی تورگۆت ئۆزالو ئهشرهف بتلیسی نیازی دهستپێکردنیان ههبوو؛ ههموهک پێویستییهکی نیشتیمانپهروهرییان دهبینی ههمیش بهگوێرهی چهمکی شهڕی کلاسیکی گونجاویان دهبینی. ساقب ساپانجیش لهناو توسیاد  نوێنهرایهتی لایهنگرانی ئه‌‌و هێڵهی دهکرد. ههڵوێستی سهرۆکی بهشی کۆنترگهریلای میت محهمهد ئهیمورو حهنهفی ئاوجی تهشکیلاتى بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش لهسهر ههمان رێباز بوون. ئه‌‌و گروپهرووداوی سوسورلوکیان قۆسته‌‌وه‌‌ و ههڵمهتێکیان لهبهرامبهر لۆبی شهڕ ئهنجامدا. لهبنهڕهتدا دۆغان گورهشو جهڤیک بیر نوێنهرایهتی گروپی بهرامبهر یاخود باڵی گلادیۆیان دهکرد. ئه‌‌و گروپههه‌‌وڵهکانی تیرۆرکردنی ساقب ساپانجیو حوسێن کڤرک ئۆغلویان ئاراستهکردبوو. ههروهها ئهندامهکانی پێشووتری ههمان گروپو پاشکۆکانیان پێشتر چهندین هه‌‌وڵو تاوانی تیرۆریان ئهنجامدا کهئامانجیان ههندێک کهسی ناو ده‌‌وڵهت بوو لهسهرووی ههمووشیانه‌‌وهتورگۆت ئۆزالو ئهشرهف بتلیس. بهپێی میکانیزمهکانی ناو سوپا نۆرهی سوپاسالاری ساڵی 1990 هی محی الدین فیسۆن ئۆغڵو بوو. کاتێک بهشێوهیهکی یاسابهدهر دۆغان گورهش ئهرکی سوپاسالاری پێسپێردرا، درزی نێوانیان گه‌‌ورهبوو. گروپهکهی تر لهرێگای دوو سهربازی هه‌‌واداری PKK لهناو سوپا هه‌‌وڵی ژههرخواردکردنی دۆغان گۆرهشیان دا. ئه‌‌و هه‌‌وڵهسهرکه‌‌وتوو نهبوو. لهئیمڕالى کاتێک دۆزگهری سهربازی تایبهت له‌‌و باره‌‌وهلێی پرسیم؛ کێئه‌‌و بڕیارهی دابوو؟ پێم گوتن ئه‌‌و دوو سهربازهلایهنگری PKK بوونو دوای رووداوهکهش رایان کردو پهیوهندییان بهریزهکانی PKKوهکردو دواتریش شههید بوون، بهبڕوای من بڕیاری سهرهکى لهناو سوپاوهدرابوو. بهمجۆرهش لێپرسینه‌‌وهی ئه‌‌و بابهتهکۆتایی پێهات.

 ئه‌‌و چهشنهناکۆکیانهی ناو سوپا بۆ سهرهتاکانی سهدهی بیستهم بگرهبۆ پێشووتریش دهگهڕێته‌‌وه‌. لهسهرجهم رووداوهکانی لهسهرکار لابردنی سوڵتان عهبدولحهمید (سوڵتان عبدولعزیزیش) ‌و هه‌‌وڵی تیرۆرکردنی مستهفا کهمال، تا دهگاتهکرده‌‌وهکانی کۆمهڵکوژی کوردان کهله‌ 15ی شوباتی 1925 بهپیلانگێڕییهکهی دژ بهشێخ سهعید دهستیپێکردو بهپیلانگێڕی دژبهسهید رهزا و لهسێدارهدانی له‌ 18/ 11/ 1937 بهرده‌‌وام بوو، لهداخستنی فیرقهی سهربهست (1930)‌ و لهسهرکار لابردنی ئینۆنۆ لهسهرۆکوهزیری (1937)، کودهتای سهربازی 27ى ئایاری 1960، تا کودهتای پۆست مۆدێرنی 28 شوباتی 1997 ‌و ئه‌‌و قۆناغهسهد ساڵییهی تا ئامادهکارییهکانی دوای 2000 بۆ ئهنجامدانی کودهتاو رووداوههاوشێوهکانیان ناکۆکی و ململانێی نێوان ههمان رێباز جێگای باسه‌. سهرهتا ئهڵمانیا، دواتریش بهڕیزهئینگلتهراو ئهمریکاوهک هێزهههژموونگهراکان لهدهره‌‌وهپشتگیریو کۆنترۆڵی ئه‌‌و ململانێیهیان دهکرد. سهرجهم ئه‌‌و رووداوانهی پیلانگێڕیو تیرۆر لهناوهڕۆکدا ههریهکه‌ ‌و رهنگدانه‌‌وهی ئه‌‌و شهڕانهی ههژموونگهرایی بوو کهلهسهر گهلانی خۆرههڵاتی ناوین بهتایبهتیش لهدژی گهلانی میزۆبۆتامیاو ئهنادۆڵ بهڕێوهدهبران. له‌‌وانهش چوار قۆناغی گرنگى شهڕی گلادیۆ بووهبهشی بهرخودانی کورد که‌ PKK پێشهنگایهتی دهکاتو لهبهشهکانی پێشووتر بهشێوهی گهڵاڵهیهک پێشکهشم کرد. شهڕی ههژموونگهرایی هێزهسهرمایهداریهکان لهژێر پۆشاکی فاشیزمی تورکی سپی بهڕێوهچوو. لهسهردهمی مستهفا کهماله‌‌وهبهرده‌‌وام توێژێک لهناو سوپا ههبووهکهله‌‌و دۆخهنارهحهت بووه‌. ئه‌‌وانهنیشتیمانپهروهرو ئهنادۆڵخواز بوون. لهکودهتای 27 ئایاری 1960 ‌وهتا ئامادهکاریهکانی کودهتاکانى دوای ساڵی2000 ئه‌‌و توێژهی دهتوانین بهنیشتیمانپهروهرو لایهنگرانی ئاشتی ناویان ببهین رهوشیان لهکودهتاچیو پیلانگێڕهکان جیاوازتر بوو. لهبنهڕهتدا ناتۆ ـ گلادیۆ لهپشت کودهتاچی و پیلانگێڕهکانه‌‌وهبوو. ههروهها ههردوو لایهنیش ناوهندو پاشکۆی بههێزیان لهناو کۆمهڵی مهدهنی ههبوو. ئه‌‌وانهبهرده‌‌وام لهناو پهیوهندیو ناکۆکیدان. بهگوێرهی سهردهمهکان بهسهر یهکتریدا زاڵ دهبن. لهبواری چینایهتیشدا نوێنهرایهتی بۆرژوازی میللیو بهکرێگیراو دهکهن. 

بهر لهدهرکه‌‌وتنم لهسوریا جارێکی تر کێبڕکێلهنێوان ئهو دوو گروپهیان باڵهسهریههڵدابوویه‌‌وه‌. بهپشتگیری ئیسرائیلو ئهمریکا کێبڕکێی نێوان لایهنگرانی دیالۆگو دژبهرهکانیان لهبهرژه‌‌وهندی باڵی ناتۆ ـ گلادیۆواتهلایهنگرانی شهڕو قڕکردن ئهنجامگیر بوو. ماوهیهکی زۆر کهم بهر لهدهرکه‌‌وتن لهرێگایهکی ناڕاسته‌‌وخۆوههه‌‌واڵگری ئیسرائیل پهیامی پێویستی بهجێهێشتنی سوریای پێگهیاندم. جێهێشتنیم گونجاو نهبینیبوو. نهمده‌‌ویست پێگهکهمان لهسوریا زهبری گه‌‌ورهی بهربکه‌‌وێت. ههروهها لهبواری ستراتیژیو ئایدیۆلۆژیشه‌‌وهبهراستم نهدهزانی. شهڕ لهسهر رێچکهى ئاسایی خۆی بهرده‌‌وام دهبوو، چارهنووس چییهئه‌‌وهروویدهدا. لهسهر هێڵی قهدهرگهرایی نهبووم، بهڵام دهستبهردان لهرێبازی ئایدیۆلۆژی، سیاسیو سهربازی سی ساڵه‌‌ و ئاراستهگۆڕینیش نهدهبوو بهههڵوێستێکی مانادار؛ بهرامبهر ئه‌‌و قهدهرهپێویستی بهراستگۆییو دڵسۆزی ههبوو، ههربۆیهش نهدهبوو خۆرزگارکردن بهبنهمابگرم. پاش دواترین ئاگاداریهکهی ئهتیلا ئاتێش کهبهناوی گلادیۆی ناتۆوهرایگهیاند، تهنیا لهحاڵهتی پشتگیرییهکی بههێزی سوریاو رووسیا دهمانتوانی شهڕ بۆ ئاستێکی بڵندتر بهرز بکهینه‌‌وه‌. بهڵاموهک چۆن ئه‌‌و پشتگیرییهدهستهبهر نهبوو، ههردوو ده‌‌وڵهتیش ئه‌‌و هێزهیاخود نیازهیان نهبوو شهخسی من ههڵگرن. لهراستیدا شتێکیوهها بۆ سوریا مهحاڵ بوو، چونکهلهباکووره‌‌وهسوپای تورکیا، لهباشووره‌‌وهسوپای ئیسرائیل لهرۆژێکدا دهیانتوانی سوریا داگیر بکهن. که‌‌وتبوونهناو ترسێکی گه‌‌وره‌‌وه، دهیانتوانی دهرفهتێکی گونجاوی جێگیربوونم بۆ بڕهخسێنن. ئه‌‌وهشیان رهچاو نهکرد. ههڵوێستی رووسیا زۆر بێشهڕهفانهتر بوو. لهبهرامبهر پڕۆژهی گازی سروشتی و قهرزێکی دهملیاری سهندوقی نێوده‌‌وڵهتی دراو ئێمهی لهمۆسکۆ بهدهرنا.

بهر لهباسکردنی سهرکێشیهکهی ئهسیناو مۆسکۆ لهنزیکه‌‌وهبینینی ههلومهرجهکانی بهر لهدهرکه‌‌وتنو کاتی دهرکه‌‌وتنوانهبهخشه‌‌ و گرنگیهکی مهزنی ههیه‌.

 ئهگهر بهشێوهیهکی راست دهرک بهههلومهرجهکانی کودهتای 28ی شوبات نهکرێت ئه‌‌وا بهته‌‌واوی لهرووداوهکان تێناگهین. باڵێکی کودهتاچیهکان لهمیانهی پێشنیازێکیواقیعی ئاشتیه‌‌وهلێمان نزیک ببوویه‌‌وه‌. له‌‌و بڕوایهدام بهڵگهکانی لهئهرشیفماندا ماوه‌. ههروهک ههڵوێستهکانی تورگۆت ئۆزالو نهجمهددین ئهربهقان له‌‌و بڕوایهدابووین کهجددینو خوازیاری ئاشتین. ئه‌‌و ههڵوێستهی لایهنگری ئاشتیو رێگهچارهی سیاسی لهناو کودهتا رێگایان لهپێش کودهتا کردبوویه‌‌وه‌. ئێستا بهشێوهیهکی روونو ئاشکرا دهرکه‌‌وتووهکهله‌‌و قۆناغهداواتهتا دهستگیرکردنم ئیسرائیلو ئهمریکا بههیچ جۆرێک لایهنگری ئاشتیو رێگهچارهی سیاسی نهبوون. بهسووربوونه‌‌وهخوازیاری بهرده‌‌وامکردنی شهڕی خهستی ئاست نزمو چارهسهرنهبوونی کێشهی کورد بوون. لهپێناو کۆنترۆڵکردنی خۆرههڵاتی ناوین، بهتایبهتیش بۆ رووخانی ئێراق پێویستیهکی زۆریان به‌‌و دۆخهههبوو. تهنیا له‌‌و رێگایه‌‌وهدهیانتوانی کاریگهری تورکیا نههێڵنو پیلانهکانی خۆیان جێبهجێبکهن. بههۆی رهچاونهکردنی ئه‌‌و پیلانانه‌ ‌و ههڵوێستی ئهنادۆڵخوازی، میللیو لایهنگرییان بۆ ئاشتیو رێگهچارهی سیاسی کێشهی کورد تورگۆت ئۆزال، نهجمهدین ئهربهقانو بڵند ئهجه‌‌وید لهسهر کار لابرابوون. تا دوایی درێژهیان بهشهڕ دا، ههر کۆسپێکی پێش خۆیان بهلاوهدهناو دهیانویست بهئامانجهکانیان بگهن. لهناوبردنی راستینهی کوردان لهرێگای سهربازیه‌‌وه،واتهجۆرێک لهژینۆسایدیش دهکه‌‌وتهچوارچێوهی ئه‌‌و ئامانجهیانه‌‌وه‌. ئهگهر هێزهههژموونگهراکان پاڵپشتی ئه‌‌و چهمکهنهکهن کهبهرده‌‌وامی رێبازی کلاسیکی ئیتحادو تهرهقییهههرگیز چانسی سهرکه‌‌وتنیان نهدهبوو. چونکهئه‌‌وانیش ئاگاداری ئه‌‌و رهوشهبوون، مسۆگهر پێویستیان بهپشتگیری ئهمریکا، ئینگلتهراو ئیسرائیل دهبینی. لهساڵی 1998 کاتی دهرکه‌‌وتنم لهسوریا ئه‌‌و پشتگیریهیان بهدهستهێنا بوو.