• هەڵبەستێک لە مناڵان بۆ ئاپۆ

    3 نیسان, 2017

    بەربانگێکی بەیانی بوو

    کاتێ دەرگا ئاسنینەکانی کە لەشێوەی بەستەڵەك بوون ئەبوونەوە

    ئێمە یەکتریمان ناسی …!

    وەکو هەر ڕۆژێك پاسەوانی زیندان لەبەردەم من وەستابوو

    لە دەستی ئەودا ژمارەێکی زۆر ڕۆژنامە هەبوو

    منیش پرسیارم لێکرد: ئاخۆ ئەمڕۆ هیچ نامەێك نەهاتوە؟

    بە دەنگێکی هێدی گووتی:

    ١٣٥ نامە هەیە..!

    لەناو هەر نامەێکدا ١٣٥ منداڵ

    ئەمڕۆ هەموویان میوانی منن

    لەناو ئەم چوار مەترە دروستکراوە بچووکەدا

    ئێوە بەخێرهاتن منداڵەکان

    بۆ زیندانە تاکە کەسییەکەی من ئێوە خونچەی گوڵتان هێنا

    ئەی دۆستە دڵ گەورەکانم

    ئێوە بە هەناسەی بەهارەوە هاتن

     بۆ زیندانە تاکە کەسییەکەی من ئێوە دونیاێکی گەورەتان هێنا

    بۆ زیندانە تاکەکەسییە خنکینراوەکەی من باێکی فێنکتان هێنا

    هەموو ڕەنگەکانی بەهارتان پڕژاند

    ****

    پرسیاری منداڵەکانیان کرد

    ١٣٥ جار پرسیاریانکرد

    ئەوانە ڕائەکێشمە ناو ناخی خۆمەوە

     یەك بە یەك لە ئامێزیان ئەگرم

    دوا بەدوای  ئەوە کە من سەیری ڕۆژنامەکانم ئەکرد

    لە سوچێکەوە چاوم پێیکەوت!

    وێنەی منداڵانی بچووك…!

    ڕیز بە ڕیز لەسەر زەوێکی ڕەش و سپی بوون

    منداڵەکان هەموویان لەسەر بەشە سپیەکە دانیشتبوون

    ڕیز بە ڕیز لەبەرامبەر وێنەگرەکە دانیشتبوون

    لەهەر بینینێکدا گوتنێك، چالاکێکی شاراوە هەیە

    لەهەرە بچووکەکەیاندا دونیاێکی شاراوە هەیە

    بێ وچان سەیرکردنەکانی من نیوکاتژمێر گیرما

    من لەگەڵ ئەو منداڵانە چووم…!

    چوومە خاکی ئەو ١٣٥ منداڵەی کە لێوەی هاتوون

    من لەگەڵ ئەو منداڵانە چووم

    لەگەڵ هەموو منداڵانی دونیا….

    ئەو سەیرکردنە بچوکانەی ئەوان دڵی منی زۆر کاریگەر کرد

    هەموو ئەو منداڵانە لەناو سەیرکردنەکاندا شاراوە بوون

    لەناو سەیرکردنەکاندا داستانی بێناویان شاردۆتەوە

    من ئەمڕۆ لەسەر دەستە بچوکەکان بەڕێگادا ئەڕۆیشتم

    دەستی خۆمم دا بە دەستی منداڵان

    منیان بەرەو ئازادی برد

    ئاسمانەکان…..!

    ئازادی بە ئەوان دەست پێ ئەکات

    بە ئەوان کۆتای دێت

    هەرخۆی من منداڵ بووم ..!

    لە دونیایی منداڵەکاندا شاراوەبووم

    کاتێك من بەو دۆستە بچوکانەی خۆم کەوتبوومە ناو گفتوگۆیەکی قووڵ

    لەسەرەتادا بە دەنگی دەرگا ئاسنینەکان ڕاچڵەکیم

    کاتی هەواگرتنە کاتژمێرێك…!

    ****

    کاتێ هێدی هێدی بەڕێدا ئەڕۆشتم

    ئەو ‌قووڵینگانەی کە لە ئاسمانەکان ئەگەڕان هەموویانم بینی

    منیش دەستی خۆم هەژاند و سڵاوم لێکردن

    وتم سڵاو…تا لەناخمەوە هات!

    قووڵینگەکان سڵاو بدەن ‌!

    سڵاو بدەنە ئەو ١٣٥ منداڵە

    بە ئەوان بڵێن: کە جوانی و زانست فێرببن

    بە دایك و باوکان بڵێن :

    کە ئەوان برسی نەهێڵن

    قووڵینگەکان بە منداڵە بچووکەکانی ئورفا بڵێن:

    من ماچیان ئەکەم …

    بە هەموو منداڵان بڵێن:

    کە  ڕێبەر ئۆجەلان بۆ ئەوە ژیان بکات

    بە ئەوان بڵێن :

    من ئەوانم زۆر زۆر خۆشدەوێت

    چاوی ئەوان ماچ ئەکەم

    بە هەموویان بڵێن

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     



    کژار