• من گەریلام

    14 تشرینی یه‌كه‌م, 2019

    من گەریلام

    با بنووسم چرکە ساتێک لە ژیان

    کورتەیێک لە راز و چیرۆکی ژیان

    ژیانی رۆڵەکانی قارەمان

    مێژووی پڕ لە ئەفسانە و داستان

     

    من گەریلام رێبواری باریکە ڕێی دەشت و چیام

    بە هەوراز و بە نشیوا لە ژێر چەخماخەی بروسکا، لە نێو دڵی شەوەزەنگا،

    لە بەر تریفەی مانگەشەو هەر دەڕۆمو راناوەستم

    نە با و باهۆز، نە کڕیوە و سەرما و سۆڵە؛ لێم تێک نادا رێگا دەبڕم بە پەلە

    چانتام لە کۆڵ چەکم لەشان من بێ باکم لە دوژمنان.

    من گەریلام

    خۆشیەکانم هێندە  زۆرە لادەبا سەختی ژیان

    تاوێ شنیاری بای کوێستان دەردەکا ماندوویی لە لەشمان

    جارێتینووی قۆمێکی ئاوم

    جارێ میوانی سەرچاوکەی کانیاوم

    رۆژێ شاگردم بۆ فێر بوونی وانەکان

    رۆژێکی تر مامۆستام بۆ راهێنانی هاوڕێیان

    هەندێ جاران قەڵەم بە دەسمەوە هەستی دەروون دەنووسمەوە

    جارێکی تر تفەنگەکەم سازی دەسمە وهەر گولەێک رەستەێکەو هەر مەخزەنێک ،

    زنجیر زنجیر شیعرەکانم بە ئاواز و دەنگێکی خۆش گورانی و سروود دەڵێنەوە  بۆ وڵاتی دڵ پڕ لە خوێن

     

    من گەریلام

    تەنیا جارێک گەر ببیە میوانی سفرەکەمان

    بیخۆیتەوە چایێکی بۆن خۆشی کتریەکەمان

    دەبیە حەیرانی رازی کتریە رەش

    جا دەزانی نرخی ژیانی بێ غەل و غەش

    با سەفایە ئەم ژیانە بۆ کەسێ وا تێبگات

    گەر بە چاوی قەترە لە دەریا نیگا بکات

                                                 ژیان بۆکان

     

     

     



    کژار