• تاگەکان: ,

    مامۆستا فەرزاد

    8 ئایار, 2019

     

     

    حەیفە،حەیفە کە پێنوسم ناتوانێ جوان بۆت بنوسێ

    حەیفە لە لێنوسم ناوی جوانت وەسفی کەمی هەبێ

    نازانم،نازانم چۆن بۆت بنوسم کە شایانی تۆ بێ

    ئەی مامۆستا حەیفە کە من نەبووم بە شاگردت

    حەیفە کە ئەلفوبێی زمانی شیرینمانت فێر نەکردم

    بەڵام مامۆستاکەم ڕێگات دیارە لە پێش چاوم

    ئەوین تۆی لە باوەشی خۆی دا گرێدا

    بەڵام ئەوین نە ئەوین بوو

    ئەوین ئەو ئەوینە بوو کەتۆ لە دڵت دا ڕاتگرتبوو

    ئەوین دەست و لاقی کوردی گرتووە

    بەڵام ئەوین لە دڵی کورد دا کوردی زیندوو هێشتووە

    ئەوین بە نێوی تۆ و شیرینەوە خۆی گەورە کرد

    بەڵام ئەوە تۆ و شیرین بوون

    کە ئەوینی کوردتان لە دڵتان دا گەورەو،گەورەتر کرد

    ئەگەرچی نەمدی روخسارت بەڵام دەزانم شێوابوو حاڵت

    تۆ لەو گوراسە نەبوو باکت،لەبەردەم دوژمن سەرت را کرد

    نیشانت دان کورد ناترسێ لە سێدارە،دەزانێ زاڵم هەردەم زۆردارە

    فەرزاد ئەی مامۆستای زانا،تۆ ژیانت لە پێناو کورد دانا

    تۆ نەمای لە کامیاران بەڵام چوویە مێژووی کرێکاران

    سێ هەڵۆ و یەک پەپولە، جەرگی کورد بوە پرپۆلە

    هەتا ماوە لە دونیا کوردی شێرزاد،هاوار دەکات ((فەرزاد،فەرزاد))

                                                                                                    ساکار قەندیل



    کژار