قارەمانێکی تراژیک سەما یوجە
ساڵی"1971"لە ئاگری لەدایکبووە، لەناو ریزەکاندا بە لەیلا و سەرهەڵدان ناسراوە. ساڵی "1988" لە زانکۆ بە خەبات و تێکۆشانی "PKK" ئاشنا دەبێ. سەما یوجە یان سەما سەرحەد نامەیەکی بەپێز و پڕ لە واتای پیرۆزی لەدوای خۆی بۆ رێبەری گەلی کورد و گەلی کورد و رای گشتی بەجێهێشت، لەم نامەیەدا کە بۆتە ناسنامەی هەڤالڕ سەما و لەپاش خۆی گەورەیی و پیرۆزی چالاکییەکەی تێدا روون دەکاتەوە زۆر گەوهەرییانە راستینە شاراوەکانی هزری و لە چوارچێوەی هزری خۆیشیدا لێکدانەوەی مرۆڤ و نشتمان و ئازادی وەدەستدەگرێ.
 
سەما یوجە دەڵێ:- 
 وەکو کچە کوردێک کاتێ بۆ رابوردوو دەگەڕێمەوە و دەڕوانم دەبینم گەلێک لاوازی مرۆییانە، کێشەی کەسایەتی و کەموکوڕی سیاسی و رێکخستنیانە هەن کەوا دەشێ هەر مرۆڤێکی کورد هەر ژنێک و تەنانەت هەر مرۆڤێک کە لەسەر رەوتی ئازادین دووچاری هاتبن و تێیدا ژیابن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی خۆیم دانەنا. سەرۆک ئاپۆ و فێرکارییە ئازادییەکانی بە رێبەرایەتی ئەو، بووە سەرچاوەی بەردەوام لەسەر پێ راوەستانم. لە پێگەی ئێستاکەدا، دەبینم کەوا تێکڕای ناکۆکییەکانی چینی سەردەستی نێو کۆمەڵگای کوردی و هەروەها کۆمەڵگای کوردەواری لە کەسایەتی ژنێکدا بەدوا خاڵی خۆی گەیشتووە و لە هەمانکاتدا دەبینم خاڵی بواردنیشیان هەیە. بێ موبالەغە، لە ئەندازەی شەڕەکانی ناو کەسایەتی خۆمدا هەست بە شەڕی هەزاران ساڵە دەکەم و گوێ بیستی دەبم. ئەمە لە هەمانکاتدا کاتی لە خۆ بواردنیشم دەردەبڕێ. دەزانم کە ئەمە سوتفە نەبوو. ئەم دۆخە زۆر لە نزیکەوە پەیوەندی بەگەیشتن بە قۆناخی"لەشەڕدا سەرکەوتن و لە ژیاندا ئازادی" تێکۆشانی بە مرۆڤبوون، بە کۆمەڵایەتیبوون، ئازادبوونی سەرۆک ئاپۆیە لە راستینەی کورددا. ئەو ئاستەی خەبات و تێکۆشان پێیگەیشتووە و لە ئەنجامی دەربڕینی کاروخەباتەکانی بە پارتی بوون لەو شوێنانەی ئێمەی لێین، من زیاتر ئەم راستییە لێکدەدەمەوە:- 
چۆن لە ئاسماندا دوو خۆر نییە و ناشبێ، بۆ مرۆڤێکیش، بۆ ژنێک کە بیهەوێ ئازاد بێت، دوو بژارەی ژیان و دوو ناوەندی مۆراڵ بوونی نابێ.
 کاتێ کە ئەم رستانە دەنووسم، ئەو کاتەیە کە لە خۆمدا لە بواری فکری و مۆڕاڵ و بوارەکانی ژیانەوە، سەرۆک ئاپۆم کردۆتە تاکە ناوەندێک و سەرجەم کۆسپ و تەگەرەکانم بواردووە. 
 
بۆ کچە شەڕوانانی ئازادی کوردستان:
تێکۆشانی رزگاری نەتەوەییمان بە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ و "PKK" بە توێژینەوەی پاشوەڕۆییەکانی کۆمەڵگای کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنی بناخەییانەی کێشەکاندایە. بێگومان لە بەین چوونی ژن لەگەلڕ سەرهەڵدانی کۆمەڵگای چینایەتی دەستی پێکردووە. بەتایبەتی لە کوردستاندا لەبەین چوونی ژن و لەلایەنی رەگەزییەوە لەباربردنی، بۆتە هۆی سەرلەنوێ بە قووڵایی سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی ژن لە کوردستاندا. لە قۆناخی بەرلە دەستپێبوونی تێکۆشانی رزگاری نەتەوەییمان لە کوردستاندا نەدەشیا باس لە هەبوون و ئیرادەی ژن بکرایە. ژن هیچێک بوو، وەک شاعیری بەناوبانگی تورک "نازم حیکمەت" گوزارەی لێوە دەکات"لە خوانەکەماندا جێگەی لە دوای جێگەی مانگاوەیە" ئازادبوونی ژنی کورد کە لە پێگەیەکی هێندە نالەبار و خراپدایە، هەوڵ و تەقەلایەکی هاوتای گەورەیی کێشەکەی دەوێ. تاوەکو کێشەی ژن کە رێژەکەی زیاترە لە نێوەی رێژەی کۆمەڵگای کورد چارەسەر نەبێ، ناتوانرێ باس لە ئازادی و ئازادبوونی ژنی کوردەوە بکرێ.  رێبەر ئاپۆ لەگەلڕ وەدەستگرتنی تێکڕای کێشەکانی دیکەدا، لە مژاری کێشەی ژنیشدا بە شیکارە قووڵ و بە پێزەکانی، پێشەنگایەتی بناخەییانەی لە رەوتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا کردووە. ئاستی پێشکەوتنی ئەوڕۆکە و خاڵی پێشکەوتن و ئازادی ژن، ئاماژە بە ئەندازەیەکی بەرز و گەشەسەندوو دەکات. هەنگاوەکانی پارتیمان "PKK" لەم مژارەدا لەسەر بنەمای زیاتر نزیککردنەوەی ئەم قۆناخەیە. هەوڵ و خەباتی ئازادکردنی ژن زۆر پیرۆزە و زۆر بەرهەمدارە. لەم روانگەیەوە ئەوەی هەرە زۆر پێویستە پەیوەست بێت بە رێبەر ئاپۆ وە، ئەوەی زۆر پێویستە شەڕ بکات، گیان ببەخشێ، رەنج بدا خودی ژنە و ژنیش لەم بوارەدا بۆتە وەڵام و شەپۆل شەپۆل دەستیان کردووە بە بەرەو پیرەوە هاتنی ریزەکان و هەنگاونان بەرەو ئازادی. رێگەی ئازادبوون بەشەڕ و شەڕکردندا دەرباز دەبێ. شەڕکردنێکی باش پێویستی بە خۆڕێکخستن و رێکخستنێکی باش هەیە، گەر رێکخستنێکی بەهێز دروست بکەین ئەوکات دەتوانین باس لە ئیرادەیەکی بەهێزیش بکەین. ئەوڕۆکە راستینەیەکی سەلمێنراوە کەوا ئازادی و ئازادبوونی ژن بەشەڕکردن وەدەستدێ. کەوایە ئامانجەکانمان دیارن. نیشتمانپەروەری، پەیوەستداری، بە بڕیاری و خیرەت و بەجەرگی خاسیەتی تایبەتن بە ژنی کورد، پێویستە ئەمانە و خاسیەتە پۆزەتیفەکانی دیترمان لەبەرژەوەندی رێکخستندا بخەینە گەڕ و ببینە خاوەنی هەوڵ و خەباتێکی بێ ئامان. 
 
 ئەو بڕیارەی لەسەر ئەم بناخەیە وەرمگرتووە بۆ بوون بە گەریلای "گیانباز" تەنها لەسەرناوی خۆم نییە، ئەم بڕیارە کە بەر لە هەموو شتێک بۆئەوەی ببمە شایانی هەوڵ و خەباتی رێبەر ئاپۆ و پارتیمان "PKK"، بۆ ئازادی گەلە چەوساوەکان بەگشتی و بۆ ئازادی گەلی کوردستان بەتایبەتی، وەڵامدانەوە بە خواست و هیواکانی ژنی کورد و بە ئامانجی بوون بە نوێنەری ئەوان وەرمگرتووە، مۆرالڕ و خیرەت و لە هەنگیەکی گەورەم پێ دەدات، هەستی وا جوانم لەلا دەبزوێنی کە دەربڕینیان زەحمەتە. بەردەوام بوون لەسەر رەوت و رێبازی ژنە شەهیدانی ئازادی و بەرخۆدانوانە گەورەکان، خاوەنداریکردنێکی راستەقینە و دروستانە لە میراسەکانیان هەستێکی زۆر شەرەفمەندانەیە. لەبەر ئەوەی دەبمە خاوەنی ئەم ئەرکە شەرەفمەندانەیەش، خۆم بە بەختەوەر دەبینم. ژنە شەڕوانەکان کە لە شاخەکانی کوردستاندا لەپێناو ئازادیدا و تێدەکۆشن و بە دانبەخۆداگری لە هەنبەر هەموو زۆری و زەحمەتییەکەوە فیداکاری دەکەن و خاوەنی رەنج و خەباتن، بەباوەڕداریمەوە بەوەی کە لەسەر رێڕەوی هەوڵ و خەباتی رێبەر ئاپۆ زیاتر بەرەو خۆ رێکخستنەوە دەچن و بەهێز دەبن و دەبنە خاوەنی بەڵێن و ئیرادە، لەپێناو خولقاندنی زەمینەیەکی وەهادا بە سوپا دەبن و دەبنە وەڵامی سەرجەم ئەمانە و بە دەستی خۆیان داهاتوویەکی ئازاد بونیاد دەنێن، تێکڕایان سڵاو دەکەم. 
 
هەڤاڵ سەما لە روانگەیەکی تایبەت و زانستییانەوە لە مێژوو بەگشتی و مێژووی کورد بەتایبەتی دەڕوانێ، مێژوو کە دەستەواژەیەکە و لە راستیدا کۆی نووسراوەی راستینەی روودا و بەسەرهاتە رۆژانەییەکانی مرۆڤە و زوانێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەبناخەدا دوورە لە لایەنگری و دەستی رەش، بەڵام مێژووی کورد و کوردستان لەروانگەی هەڤاڵ سەما وە پێناسەیەکی دیکەی وەبەرناوە. 
 
لەمێژووی گەلاندا هەندێ رووداو هەن کە قەدەری گەلان دەگۆڕن. کە لە مێژووی کوردستانیش دەڕوانین مێژووی کورد بە پێچەوانەی راستییەکانی نووسراوەتەوە. مێژووی کورد مێژووی سەربەرەو ژێر چوونە. کوردان جێگەیەکی دیار و گرنگیان هەیە لە کۆمەڵگای سەرەتاییدا و لە چاخی کۆیلایەتییدا، مرۆڤی کوردستان لەو سەردەمانە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی هەیە. پاش ئەوەی کەوتنە ژێر فەرمانڕەوایی پارسەکان ئازادی خۆیانیان لەدەست دەدەن و جارێکی دیکە نەیتوانیوە ئیرادەی خۆیان لەژێردەستی فەرمانڕەواکاندا رزگار بکەن. بە سەدان سالڕ لە ژێر سەڵتەناتی نەتەوەی جیاجیادا ژیاوە، کوردستان بۆتە مەیدانی شەڕ و جەنگی گەلانی جیاجیا. سیاسەتی "پەرتکە و زاڵبە"ی داگیرکەران بەشێوەیەکی زۆر پۆخڵانە و بە شەڕی تایبەتەوە بەسەر گەلەکەمانیاندا سەپاندووە، گەل بەرەو "مردنی سپی"یەوە براوە و ناچاری لەنێوچوونی نەتەوەیی کراوە. لێرەوە خیانەت و بەرخۆدانی تێکچڕژاوە، خیانەتە ناوخۆییەکان بەردەوام هەوڵی ناشیرینکردنی بەرخۆدانەکانی داوە و زۆربەی کاتیش ئەنجامگیر بوون. ئەم سەرەوخوار چوونەی مێژوو بە دامەزرانی "PKK" لە "27 – 11- 1978" راوەستێنراوە. کوردستان بێ مرۆڤ کراوە، بە هەزاران کەسمان بە کۆمەڵ کوژراون، لەلایەکەوە بە هێرشەکانی کۆنتر گەریلا و بکەری نادیار لە هەوڵی لەنێو بردنی کەسانمانن، لەلایەکی دیکەشەوە بەمردن و کوشتن لە هەوڵی ترساندنی ئەوانەدان کە هێشتا لە ژیاندا ماون. زۆرێکمان بە ساخی براینە نێو بەندیخانەکان و لاشەمان دەردەکرا و زۆر بەدەلی گەورەمان داوە. بەڵام لەمێژوودا جاری یەکەمە وەک گەل هێندە بەهێز دەبین، هێندە نیشتمانپەروەر دەبین، نەتەوەیی بووین، لە ئازادیی نزیک دەبین، جاری یەکەمە هێندە شەرەفمەند کراین، ملکەچ و سەرشۆڕ نین. بە سەربەرزییەوە لە سەرجەم مرۆڤایەتی دەڕوانین، چونکە ئیدی لە پێناو ئازادیماندا شەڕ دەکەین. پێویستە خاوەن لە نەریتی بەرخۆدانە ئەفسانەییە جوانەکەی بەرخۆدانوانەکانمان مەزڵوم، کەمال، خەیری، فەرهاد، زەکییە، بێریڤان، بێریتان و روناهی بدەین کە گەوهەری گەشەسەندن و گەورەبوونی شەڕ و خەبات و تێکۆشانەکەمانن. 
 
لەسەر ئەم بنەمایەش وەک پێویستی پەیوەستداریم بە پارتەکەمان "PKK"، رێبەر ئاپۆ، گەورە بەرخۆدانوانە شەهیدەکانمان، بەرخۆدانوانانی زیندانەکان، شەڕوانانی ئازادی لە چیاکان، وڵاتەکەم و گەلەکەمەوە، چالاکی "گیانبازی" ئەنجام دەدەم. بەم چالاکییەم بەو مۆڕاڵ و هێزەوەی لە گەلەکەمم وەرگرتووە دەچمە سەر دوژمن، هەوڵ دەدەم ببمە دەربڕی خواستی ئازادی گەلەکەم.