• تاگەکان: ,

    شەهید گوڵە سوورەی بەهارە

    23 ئازار, 2020

    (رۆژدا چیا)

    ئێوەن جارێکی تر ژیان دەخولقێنن

    ئێوەن هەموو پەردەی بێ رەنگی دەدڕێنن

    ئێوەن ئازادی بانگەوازی دەکەن

    هەر وەکوو گوڵی بەهار جێگا و کاتی بۆ نیە

    شین دەبن لە هەر دەران

    چۆن پشکۆتنی گوڵ ژیانە بۆ پەپوولە!

    ئێوەش بە بەخشینی ژیانتان دەبنە ژیان بۆ گەلان

    دەخوازم دەگەڵوو بدوێم

    ئەی شەهیدانی کوردستان

    ئێوەن ئەوین، ئێوەن پەیمان

    زیلان تۆی رێگەی بەرخۆدان، بەرچەم تۆی هیوای ژیان

    ئاخین ئاخی فەقیران، لەشکەر رۆڵەی چیاکان

    ئێوە شەهیدی گەلن، شەهیدانی کوردستان

    دەخوازم دەگەڵوو بدوێم

    ئەی شەهیدانی کوردستان

    میرخاس، مێری دوو جیهان؛ برووسک، هەڵۆی کوردستان

    دەنیز شاجوانی کوردان

    کاوەندا کچی قارەمان، ئێوەن شەهیدی گەلان

    شەهیدانی کوردستان

    دەخوازم دەگەڵوو بدوێم شەهیدانی کوردستان

    بەدران و سەربەست نامرن، زیندوون دەناو دڵان

    زاڵ! قەت لە بیر ناچی پێشەنگی گەنجان

    بە دەنگی بڵند دەڵێم

    عەلی شێر تۆی شێری کوردان

    لە بیرتان ناکەین ئاخ و ناخی گەلان

    ئەویندارانی ئۆجالان

    ئێوە سۆزی ژیانن

    میراسی کوردستانن

    رێگای هەموو گەلانن

    ئامانجی ئێوە بۆتە ترس و خۆفی دوژمنان

    لە بیرتان ناکەین ئاخ و ناخی گەلان

    ئەویندارانی نیشتمان

    ئێوە بوون بە حەیرانی موکریان، سیاچەمانەی هەورامان، هۆرەی گەلی یارسان

    هەرلە داڵاهۆ هەتا جوانڕۆ

    هەر لە هەورامان هەتا موکریان

    باکوور و باشوور هەژانتان بە یەک جار

    ئێوە بوون بە فرمێسکی دایکان،

    ناوی زارۆکان، قێڕەی جوانان،

    ترس و خۆفی دوژمنان

    دەخوازم دەگەڵوو بدوێم شەهیدانی کوردستان

    ئێوە نامرن لە هەر کوێ بن لە سەر عەرز و لە ژێر گڵکۆ

    ئێوە نامرن!

     



    کژار