• سڵاو بۆ تۆ ڕێبەرم

    3 نیسان, 2017

    سەرۆکی من، ڕێبەرم، ماوەی ٥ ساڵ دەبێت هەنگاوم ناوەتە سەر هێڵ و ڕێگای ئازادی لەم دۆخەی ئێستادا کە جیهان بەرەو گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەچێت منیش دەمهەوێت بە ڕەخنەکردنی کێشەکانی کەسایەتی خۆم و چارەسەرکردنیان هەنگاوێکی پتەوتر لەسەر هێڵ و ڕێگەی ئازادی دابنێم. بەگوێرەی ئەوە کە ئێوە پێوانی ئامانجمان واتە ئازادیتان بە ڕەنجی فراوان پێکهێناوە، بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە خاوەنداری لە ڕەنجی ئێوە بکەین. بەم هۆیەوە دەمهەوێت هەر لە ئێستاوە هەستی ئەدەبی خۆم بێنمە سەر زمان، هەست بە ئەدەبیاتی گەلی خۆم بکەم، بەشوێنی حەقیقەتی ونبووی گەلی خۆمدا بگەڕێم، دەمهەوێت پرسیارێکتان لێبکەم:

    سەرۆکی من ئەو حەقیقەتە چییە کە ئێوە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا پێیگەیشتوون؟ ئەمڕۆ بە هەزاران کەس بە شەو ڕۆژ بە شوێنیدا دەگەڕێن، بەڵام پێی ناگەن، شتێكی کە لە ئێوە فێربوومە لە ئاستی وتندا ماوە، چونکە قووڵبوونەوە لە ئازادی بەرفراوانە و لە جێگایەکدا ڕاناوەستێت.

    وەکو ئاوێکی کە بەرەو هەر جێگایەك دەچێت ژیانێکی نوێتر بە سرووشت دەبەخشێت تێکۆشانی ئێوەش تێکۆشانێکی مێژووییە کە لە بناغەی گەردووندا بەرهەمی داوە.

    ڕێبەرم هێدی هێدی تێدەگەم کە ئێوە بۆچی ئەوەندە بە هەڤاڵیەتی و واتاداین بە ژیان گرنگی دەدەن؟ بۆچی ژن؟!  بۆچی کۆمەڵگای سرووشتی؟ لەم بوارانەدا زۆر کێشە هەیە، هەستیار بوون لە مندا هەیە بەڵام هەرچەندە کات دەڕوات نەفرەت و ڕقی من زۆرتر دەبێت.

    چۆن لە هەرچالاکیێك بەرهەمێکم گرتووە و ئەو بازرگانییەی کە ئەمڕۆ دەوڵەتە ناونەتەوەییەکان پێکیدەهێنن ئیتر لێی بێزاربوومە و نامەوێت سەبارەت بەم بابەتە شتێك ببیستم، بە بیر و بڕوای من گەورەترین شۆڕش شۆڕشی واتاداین بە هەر بابەتێکی ژیانە.

    ڕێبەرم نازانم تۆ بەچی بشووبهێنم، چونکە هەموو گەردوونت لە خۆتدا کۆکردۆتەوە تەنها ئەتوانم بڵێم هەموو ناوەڕۆکی گەردوون و جیهانم لە تیشکی چاوەکانتدا بینی تێگەیشتم کە دەبێت بە بوێری و خۆڕاگریێکی گەورە  لە ڕێگەی ئازادیدا تێکۆشان بکەین.



    کژار