لە پەرتووکی مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک/ کێشهى کورد و رێگهچارهى نهتهوهى دیموکرات

لهناو بهرداشى ژینۆسایدى کلتووریدا بهرگریکردن لهکوردان/ عەبدوڵڵا ئۆجەلان

بەشی یەکەم:

لهسهرجهم بهرگرینامهو دیالۆگهزارهکییهکان تائێستا زۆر باسی ژیانی شهخسی خۆمم نهکردووه‌. جگهلهههندێک کێشهی تهندروستی و گرفتی رۆژانهیی لهگهڵ بهڕێوهبهرایهتی زیندان، باسی چۆنیهتی خۆڕاگری تهنیایی و بهرخودانم نهکرد بهرامبهر ئهو گۆشهگیرییهی سیستهم بهتایبهتی ئامادهى کردووهو تهنیا لهسهر منی جێبهجێدهکات. لهو بڕوایهدام زۆرترین شتی جێگای مهراقه، ئهزموونهکانی ژیانمهکهبهرامبهر ئهو بێدهنگی و تهنیاییهرههایهدا پێشمخستووه‌. کاتێک هێشتا منداڵ بووم یهکێک لهدانا بهساڵاچووهکانی گوند پێى گوتم: " لهجێگای خۆت دانیشه، دهڵێیت جیوهت تێدایه‌! ". وهک دهزانرێت جیوهتوخمێکی زۆر بزۆکه‌. منیش بهمجۆرهیهکێکی زۆر بزۆک و بهجموجۆڵ بووم . تهنانهت ئهگهر خوداوهندهکانی میتۆلۆژیاش بیریان کردبایهوه، بهههر حاڵ سزایهکی هێندهقورسى وهک بهستنهوهلهگاشهبهردهکانی ئیمڕالییان بهخهیاڵدا نهدههات. وێڕای ئهوهش دوازدهساڵی خۆمم لهژووری تاکهکهسی پڕکردهوه‌.

 لهمێژوودا ئیمڕالی بهوهبهناوبانگهکهشوێنی جێبهجێکردنی ئهو حوکمانهیهکهسهبارهت کاربهدهستهباڵاکانی دهوڵهت دراون. کهشو ههواکهی زۆر شێدار و دژواره‌. بۆ پووکاندنهوهی مرۆڤ لهبواری جهستهییدا لهباره‌. کاتێک گۆشهگیری ژووری داخراویشی بێتهسهر کاریگهرییهپووکێنهرهوهکهی بۆ سهر جهستهی مرۆڤ زیاد دهکات. ههروهها لهسهرهتای دهستپێکردنی تهمهنی پیربووندا بۆدورگهکههێنرام. ماوهیهکی درێژ لهژێر کۆنترۆڵ و چاودێری فهرماندارێتی هێزی تایبهتدا راگیرام. لهو بڕوایهدام ئهو دووساڵهی دوایی چاودێری وهزارهتی داد کهوتهگهڕ. جگهلهپهرتووکێک، رۆژنامهیهک، گۆڤارێک و رادیۆیهکی یهک کهناڵی دهرفهتی گهیاندن و راگهیاندنم نییه‌. ههڵبهتهئهگهر بهبیانووی "خراپی کهشوههوا" بهردهوام رێگیریشی لێبکرێت چهند مانگ جارێک سهردانێکی برا و خوشکهکانم، دیدارهههفتانهییهکانی پارێزهرهکانم پهیوهندییهکانم لهگهڵ دهرهوهپێکدێنن. بێگومان ئهو هۆکارانهی پهیوهندی بچووک ناکهمهوهبهڵام بۆ لهسهرپێمانهوهبهس نین. زهنم و ئیرادهم دیاریکهرى لهسهر پێمانهوهو رێگهنهدان بهپووکانهوهم بوو.

 کاتێک هێشتا لهدهرهوهبووم ههم خۆمم تهنیا کردبوو، ههمیش بهرامبهر بهتهنیایی خۆمم ئامادهکردبوو. ئهزموونگهلێکم ههبوو کهپهیوهندییههۆگرییهگرنگهکانی لهجۆری خێزان، خزمی نزیک، بگرهپهیوهندییهنزیکهکانی ههڤاڵ و هاوڕێیهتیشی دهرجهستهدهکرد. لهگهڵ ئهوهی پهیوهندی لهگهڵ ژن زۆر گرنگه، ئهویش بوارێکی پهیوهندی بوو کهدهرجهستهم کردبوو. بهتهواوی پێچهوانهی نازم حکیمهت بووم. بهڵێنم دابوو نهبم بهخاوهنی مناڵ. کاتێک هێشتا لهدوا ناوهندی بووم یهکێک لهو داڕشتنانهی نووسیبووم و نمرهی تهواوم لێی وهرگرت لهژێر ناونیشانی: "تۆ بۆ من ئهو منداڵهیت کهههرگیز لهدایک نابیت!". هێندهی لهبیرمهلهو نووسینهدا باسی زۆرى و زهحمهتی ژیانی منداڵانم کردبوو. بهڵام تهواوی ئهو ئهزموونانهش بهشی روونکردنهوهی هێزی بهرخودانی ئیمڕالی ناکات.

 بهبێباسکردنی ئهو خاڵهش ناکرێدهرباز ببم. ئهو پیلانگێڕییهی لهقۆناغی ئیمڕالی بهسهر مندا دهسهپێنرا چهشنێک بوو تۆزقاڵیک هیوا چییهنهیدههێشتهوه‌. ههر بهو ئامانجهش ماوهیهکی درێژ جێبهجێکردنی سزای لهسێدارهدان و شهڕی دهروونییان لهرۆژڤدا هێشتهوه‌. لهرۆژانی یهکهمدا خۆشم نهمدهزانی چۆن چۆنی بهرگهی دۆخهکهدهگرم. نهک چهندین ساڵ، بهڵکو بهخهیاڵمدا نهدههات تاکهساڵێکیش بهسهر ببهم. بهزهیم بهخۆمدا هاتبوویهوهو فیکرێکی وههام لا دروست ببوو: "چۆن دهتوانن ملیۆنان کهس لهژوورێکی تهسکدا رابگرن!" لهراستیدا بهسیفهتی رێبهرایهتی نیشتیمانی کوردان لهکاتی ههلومهرجی کهوتنهزینداندا ببووم یاخود کرابووم بهسهنتێزی ملیۆنان کهس. گهلیش بهوجۆرهدهرکی پێکردبوو. لهکاتێکدا مرۆڤ بههیچ جۆرێک بهرگهی بێبهشبوون و دوورکهوتنهوهلهبنهماڵهو مناڵهکانی ناگرێت، ئهی من چۆن بۆ ماوهیهکی درێژ بهرگهی جیابوونهوهی ئیرادهی ملیۆنان کهسم دهگرت کهتامردن لهگهڵمدا بوون! تهنانهت نامهچهند دێرییهکانی گهلیشم پێنهدهدرا. جگهلهچهند نامهیهکی سنوورداری ههڤاڵانی زیندان کهئهویش بهژێر چاودێرییهکی وردا تێپهڕدهبێت و چهند دانهیهکی دهرئاسا نهبێت هیچ نامهیهکم لهدهرهوهوهرنهگرتووه‌. نامهشم رهوانهنهکردووه‌. لهوانهیهئهو خاڵانهتاڕادهیهک ئهو دۆخهروونبکاتهوهکهگۆشهگیری رێگای لهپێش کردۆتهوه‌. بهڵام پێگهی من لایهنی تایبهت بهخۆی ههبوو. ئهو کهسهبووم کهسهبارهت بهکوردان ههنگاوی بۆ چهندین یهکهمهکان ناوه‌. تهواوی ئهو پێههڵگرتنانهى بهنیوهچڵ مابوونهوهمهرجهژیانییهکانی ژیانی ئازاد بوون. یهکهمین پێههڵگرتنم سهبارهت بهههر بوارێکی کۆمهڵگا و ههرکهسێکی گهلهکهمان هاویشتبوو، بهڵام هیچ یهکێکیانم لهژێردهست و ههلومهرجی متمانهپێکراودا بهجێنههێشتبوو. بیر لهئاشقێک بکهنهوه‌: ههنگاوی بۆ یهکهم ئهشقی خۆی ناوه، بهڵام تهواو لهکاتی بهدهستهێنانیدا دهستهکانی لهبۆشاییدا ماوهتهوه‌. قهڵهمبازی ئازادی من لهبوارهکۆمهڵایهتییهکاندا ههر ئاوههایی لهبۆشاییدا مابوویهوه‌. تهنانهت خۆمم لهناو مهیدانهکانی ئازادی کۆمهڵگادا تواندبوویهوه‌. شتێکم بهناوی "من" لهدواوهبهجێنههێشتبوو. لهڕووی کۆمهڵایهتییهوهقۆناغی زیندان لهساتێکی وههادا دهستی پێکردبوو.

لهراستیدا ههلومهرجهدهرهکییهکان، دهوڵهت، بهڕێوهبهرایهتی زیندان و خودی بهندیخانهش ئهگهر خاوهن بونیادێکی تایبهت بهکۆشکهکانیش بێت، بهشی روونکردنهوهی چۆنیهتی بهرگهگرتنی گۆشهگیرییهکهی تایبهت بهمن ناکات. پێویستههۆکارهسهرهکییهکان لهههلومهرج و ههڵوێستهکانی دهوڵهتدا نهبینرێت. ئهوهی دیاریکهرهخۆڕاهێنان و قهناعهتکردنى خۆمهبهههلومهرجهکانی گۆشهگیرییهوه‌. دهبووایهپاساوێکی هێندهمهزنم ههبێت تا بهرگهی گۆشهگیری بگرم، لهههلومهرجهکانی گۆشهگیریشدا نوێنهرایهتیکردنی ژیانێکی مهزن بسهلمێنم. لهسهر ئهو بنهمایهش پێویستهباسی هزر بکهم، بهر لهههموو شتێکیش باسی دوو پهرهسهندنی دهستهواژهیی بکهم.

 یهکهمیان؛ سهبارهت بهستاتۆی کۆمهڵگا یاخود کۆمهڵایهتی کوردان بوو . بهمجۆرهبیرم دهکردهوه‌: بۆ ئهوهی ئارهزووی ژیانی ئازاد بکهم، پێویستبوو ئهو کۆمهڵگایهئازادبێت کهمن پێیهوهپهیوهستم. بهمانایهکی تر ئازادی تاکهکهس بهبێکۆمهڵگا بهدینهدههات. لهرووی سۆسیۆلۆژییهوهئازادی تاکهکهس بهتهواوی گرێدراوی ئازادی کۆمهڵگا بوو. کاتێک ئهو ئهگهرهو گریمانهم لهسهر کۆمهڵگای کورد پهیڕهوکرد، ههستم بهوهکرد و حاڵی بووم کهژیانی کوردان هیچ جیاوازییهکی لهگهڵ زیندانێکی تاریکدا نییهکهچواردهوهرکهی شورا نهکراوه‌. ئهو حاڵیبوون یاخود ههستکردنهوهک باسێکی ئهدهبی پێشکهش ناکهم، بهڵکو وهک حهقیقهتی واقیعێکی بهرجهستهئاماژهی پێدهکهم. دووهمیان؛ لهپێناو تهواو تێگهیشتنی دهستهواژهکهپێویستی وابهستهبوون بهپرهنسیپێکی ئهخلاقی ههیه‌. مسۆگهر خۆت لهو بارهیهوهحاڵی دهکهیت کهوابهستهبهکۆمهڵگایهک توانا و دهرفهتی ژیان ههیه‌. یهکێک لهگرنگترین ئهو ههستانهی مۆدێرنیتهئافراندوویهتی؛ تاکی لهو بارهیهوهرازی کردووهکهبهبێرایهڵهیاخود پهیوهستبوون بهکۆمهڵگاوهدهتوانێت خۆی بژێنێت. ئهو رازیکردنهباسێکی دروستکراو و ساختهیه‌. لهراستیدا ژیانێکی بهمجۆرهلهئاردا نییه، بهڵام وهک واقیعێکی گریمانهیی (وههمی ) دروستکراو دهسهپێنرێت. بێبهشبوون لهو پرهنسیپهمانای ههڵوهشانهوهی ئهخلاقه‌. لێرهدا حهقیقهت و ئهخلاق تێکهڵن. تاکخوازی یاخود تاکگهرایی لیبرال تهنیا ئهو کاتهمهیسهر دهبێت کهکۆمهڵگای ئهخلاقی ههڵدهوهشێتهوهو پهیوهندییهکهی لهگهڵ ههستی حهقیقهتهوهدهپچڕێت. لهو سهردهمهماندا پێشکهشکردنی وهک شێوازی ژیانی زاڵ بهڵگهی راستبوونی نییه‌. وهک چۆن سیستهمی سهرمایهداری ـ کهلیبڕالیزم گوتهبێژهکهیهتی ـ یش تهنیا لهمیانهی ههڵوهشانهوهی کۆمهڵگای ئهخلاقی و لهدهستدانی ههستی حهقیقهتهوههاتهئاراوه‌. وهک ئهنجامێکی قاڵبوونهوهم سهبارهت بهدیاردهو کێشهی کورد بهو داوهرییهگهیشتم.

بەردەوامی هەیە...