راستینه‌ى کورد

وتار1396/11/4

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک (بەرگرینامەی پێنجەم) وەرگیردراوە

بوونو هۆشیارى سهرهکیترین کێشهى فهلسهفهیه‌. خودى دهستهواژهى بوون لهسهرووى ئهو دهستهواژهفهلسهفیانهوهدێت کهتائێستاش جێگاى مهراقه‌. دووهمین دهستهواژهى تهنیشتیشى زهمانه‌. ههردووکیان لهیهکترى جیانابنهوه‌. وهک چۆن بهبێزهمان (کات) ناشێت بیر لهبوون بکرێتهوه، بهبێبوون کاتیش بوونى نییه‌. کات بهتهواوى پهیوهست بهبوونه‌. پهیوهندى نێوانیان زیاتر پابهندى دهستهواژهى ژیانه‌. مسۆگهر بوونو کات لهمیانهى نهشونماکردن (نشوء)ـهوهدێنهبوون. لهبووندا کات نهشونماکردن (نشوء) دهکات بهناچارى. بهواتایهکیتر بهردهوامى بوون بهنهشونماکردنهوهبهدیدێت. کاتێک باسى بوونێکمان کرد کهدهژیت واتهکات لهدایک بووه‌. نهشونماکردن ههبێت: بۆ نموونهلهشوێنێکدا دوو جۆرهگوڵ لهئارادابن، واتهبوونو کات لهو شوێنهدا جێگاى باسن. نهبوونى نهشونماکردن ماناى نهبوونى بوونو کاته‌. نهشونماکردن دۆخى جیاوازىو شێوهگرتنى بوونه‌. ئهو بوونهى لهدۆخى نهشونماکردندا نییهبوونو کاتێکى نهبووه‌.

نهشونماکردن، رهوشى جیاوازى ئهو هوشیاریهیهکهلهدۆخى پۆتانسێلدایه‌. لهوانهیهجیاوازى یهکهمین ههنگاوى ههڵکشان بێت بهرهو هوشیارى. بوون لهمیانهى کاتهوهنهشونما بکاتو جیاواز بێت، واتهیهکهمین ههنگاوى خۆى بۆ هوشیاری دههاوێژێت. چهندهنهشونما، فۆڕمو شێوه‌ (گشتیان ههمان واتایان ههیه‌) ههبێت واتههێندههوشیاری لهئارادایه‌. بهمانا گهردوونییهکهى هوشیاری؛ جیاوازییه، ههرچى هوشیارییهبهسیفهتى پۆلێن یان کۆمهڵ دۆخى گشتى گهردوونى تهواوى هوشیاریى جیاوازیهکانه‌. بهڵام دۆخهکانى هوشیاریى بێکۆتای فۆڕمهکان ماناى بێکۆتا دهبهخشێت. چهند فۆڕم (شێوه‌)ى جیاوازى ههبێت، هێندههوشیاریى جیاوازیش جێگاى باسه‌. دهستهواژهى هوشیاری (رۆح) لاى هیگل بهر لهفۆڕم دێت. بهمانایهکى تر هوشیاریى بێفۆڕم و بێشێوهجێگاى باسه‌. لاى هیگل فۆڕم لهسروشتى جهستهییهوهدهستپێدهکاتو تا دهوڵهت بهرزیدهکاتهوه‌. لهرێگاى فۆڕمهکانهوههوشیاری خوازیارهلهدۆخى ههرهمهکیهوه‌ (بێفۆڕمى) ببێت بههوشیارییهکى تایبهت بهخۆى. لهمیانهى فۆڕمهجهستهیى، بایۆلۆژىو کۆمهڵایهتیهکانهوههوشیاری ههم خۆى دهناسێت ههم دهسهلمێنێت. هوشیارى لاى مرۆڤ ئهو هوشیاریهیهکهههنگاوى بۆ پهیبردن بهخۆى هاوێشتووه‌. هوشیاریى فهلسهفى کاملترین دۆخى هوشیارییه‌. بهسیفهتى ئهو هوشیارییهى ههستى بهبوونو جیاوازى خۆى کردووهبۆ یهکهمین دۆخى خۆى دهگهڕێتهوه؛ بهڵام بهو سیفهتهى ههستى بهخۆى کردووه، واتهوهک هوشیاریى رهها. دهشێت ئهوهبهبوون یان سهرکێشى کاتیش ناوزهد بکهین. ئهو شێوازهى بیرکردنهوهکهلهکۆمهڵگاکانى خۆرههڵات زیاتر لهرێگاى باوهڕیى ئایینىو تهسهوفهوهپێى گهیشتوون کۆمهڵگاى خۆرئاوا لهرێگاى زانستو فهلسهفهوهپێى گهیشتووه‌. 

ئهوهى سهبارهت بهبابهتهکهمانهوهگرنگهروونکردنهوهى پهیوهندى نێوان نهشونماکردن ـ بوون ـ هوشیاری و مانادارکردنیانه‌. کاتێک کوردان بابهتى باس بن ئهوا دهستهواژهکانى بوون، نهشونماکردنو هوشیاری تابڵێى رۆشنکهرهوهدهبێت. کۆششکردن بۆ پێناسهکردن یان ناساندنى کوردان بهدۆخى بوون، نهشونماکردنو هوشیاری، بناغهى تێگهیشتنێکى ریشهییانهى بابهتهکهیه‌. تا قۆناغێکى نزیکیش بوونى کوردان سهبارهت بهزۆربهى بهشهکانى کۆمهڵگا و دهوڵهت بابهتێکى گفتوگۆ بوو. کوردان لهپێناو سهلماندنى بوونى خۆیان لهو دوو سهدهیهى دوایى لهچوارچێوهی مۆدێرنیتهى سهرمایهدارى دووچارى توندوتیژى، فشار و سهرکوتکردنى گهوههرىو روواڵهتى، نکوڵىو قڕکردنێک هاتووهکههیچ پێکهاتهیهکى کۆمهڵایهتى دووچارى نههاتووه‌. ژینۆسایدی کلتوورىو جهستهییان لهسهر بهڕێوهبراوه‌. لهپێناو پارچهکردنى فیزیۆلۆژى (جهستهیى) ‌و کلتوورى (زهنى) ‌و نکوڵیکردن ههموو جۆرهئامرازێکى ئایدیۆلۆژىو توندوتیژى لهجوگرافیاى دایک (کوردستان) دهستبهکار بوو. دهتوانین بڵێین؛ تا دهگاتهژینۆساید هیچ میکانیزمێکى سهرکوتکردنو تاڵانى مۆدێرنیتهى سهرمایهدارى نهما کهپهیڕهو نهکرێت. لهبهر ئهو هۆکارهکوردێتى یان کوردبوون دیاردهیهکههاوشێوهکهى نییه‌. سهبارهت بهو ژینۆسایدهى یههودیهکان دووچارى هاتن بهشێوهیهکى تایبهت دهستهواژهى "بێهاوتا"‌و "تاقانه‌" بهکاردێنن. نهک تهنیا بههۆى ئهو ژینۆسایدهى دووچارى هاتن، بهڵکو بههۆى تهواوى ئهو کردهوانهى لهپێناو نههێشتنى بوونیان ئهنجامدراوهبهکارهێنانى گوزارشتى "گهلى تاقانه‌" یاخود "بوونى کۆمهڵایهتى تاقانه‌" سهبارهت بهکوردان لهجێگاى خۆیدا دهبێت.

تێکۆشانى ئهو سی ساڵهى دوایى لهکهسایهتى PKK دا بهڕێوهچوو تهنیا لهپێناو کێشهى بوونى کوردان ئهنجامدرا. بهمانایهک لهماناکان ئهو تێکۆشانهتێکۆشانی یهکلایى کردنهوهى پرسیارى؛ کورد ههیهیان نا؟ بوو. یهکێک لهلایهنهکان بهشێویهکى خۆکوژیانهدهیگوت ههیه، لایهنى بهرامبهریش دهیگوت نییه‌. لهمهش زیاتر و خهجاڵهتتر، شهست ساڵى بهر لهو سى ساڵهى دوایى مهسهلهى سهرهکى لهلایهن رۆشنبیرانى کورد کۆشش بوو لهپێناو سهلماندنى بوونى کوردان. بێگومان گفتوگۆکردن لهبارهى بوونى خۆیهوهبۆ تاکو کۆمهڵگایهک زۆر مهترسیدارهو دۆخێکى ناڕهسهنییه، ئهمهش هێمایهبۆ ئهو هێڵهباریکهى نێوان ژیانو مردن. هیچ بوونێکى کۆمهڵایهتى لهمێژوودا دووچارى ئهو دۆخهنههاتووه، یاخود زۆر کهمن ئهو بوونهکۆمهڵایهتیانهى کهدووچارى ئهمجۆرههۆڤێتییههاتوون. هیچ بوونێکى کۆمهڵایهتى هێندهى کوردان دووچارى رهوشێک نهکراون شهرم لهخۆیان بکهنو نکوڵیکردن پهسهند بکهن یاخود ژمارهیهکى زۆر کهمى بوونهکۆمهڵایهتیهکان دووچارى سووکایهتیهکى بهم چهشنههاتوون. کوردبوون ماناکهى هاوشێوهى پاشماوهى جڤاتێکى بێنیشتیمانه، بێنرخه، بهردهوام بێکاره، بهرامبهر ههرکرێیهک کار دهکات، بهردوام تێکۆشانى مانو نهمان دهکات، پێویستى کلتوورى لهبیر کردووه، ههوڵێکى مهترسیدارانهلهپێناو دابینکردنى پێداویستییهماددیهکانى دهداتو لهنیشتیمانى نان (وڵاتى کشتوکاڵى چاخى بهردین) بێنان ماوهتهوه‌!.

باسى ئهو تراژیدیایهم کرد کهلهکاتى دهستپێکردنى خوێندن لهیهکهم قۆتابخانهى ئاسیمیلاسیۆن دووچارى هاتم. وهک بڵێی؛ ههستم بهو ههڕهشهیهکرد کهلهژێر قوتابخانهى سهرهتایى شاراوهبوو، ئهو قوتابخانهیهى لهجیاتى زمانى دایک بهزمانێکى دیکهپهروهردهیان دهکردین. بهو حاڵهتهى منداڵیشمهوه، ناچارکردنم بۆ دهستبهردان لهزمانهکهم، لاى من ناچارکردنم بوو بۆ دهستبهردان لهبوونم. ئایا دهستبهردارى بوون (کورد بوون)ى خۆم دهبووم، یاخود ناچارى دهستبهرداربوون دهبووم؟. دیاردهى کورد یان کێشهى کورد بۆمن بهمجۆرهدهستى پێکردبوو. بوون یان کێشهیهکهکهساڵانێکى درێژ بێوهڵام مایهوهو منى خستهناو نائارامیهکى قووڵهوه‌... لهدهستدانێکى قووڵى بوون لهژێر لهدهستدانى زمان جێگاى باس بوو. چى بوون ئهو شتانهى لهدهستمدان؟ ئهمهپرسیارێک بوو وهڵامهکهى زۆر زهحمهت بوو. پاراستن یان بهرگریکردن لهکورد، بوونێکى سهختو بهکێشهبوو. ئهوهى دووچارى هاتم بوون نهبوو، لهرزهکانى لهناو چوون بوو؛ هوشیاریهکى وهڵامدراوهنهبوو، گڵۆڵهى ئهو کێشانهبوو کهبهردهوام گهورهدهبوو و مرۆڤى شێت دهکرد.

 لهسهرهتاکانى ساڵى 1975 بهجۆرێک خیتابى ههڤاڵ محهمهد خهیرى دورموشم دهکرد وهک بڵێى وهڵامى گڵۆڵهى کێشهکانم دۆزیوهتهوهکهلهناخهوهمنى دهشێلا. وهڵامى کێشهکان بهشێوهى رهشنووسێک لهلایهن ههڤاڵ محهمهد خهیریهوهنووسرایهوه، دواتر گووتهکانى من فراوانتر کرا. زمانم کرایهوه‌. ئاشکرایهکهوهڵامهکهم بانگهشهیهکى زارهکى بوو سهبارهت بهبوونێک کهوهک خهیاڵێک، سێبهرێکو شوێنپێیهک خۆى پیشاندهدا. لهپهنجهرهى رزگارى نیشتیمانىو چینایهتیهوهسهیرکردنى دونیام بهوهڵام دانابوو. بهزیادهوهوهڵامى ئایدیالیستانهم دهدایهوه‌. ههرچۆنێک بێت قالبو شێوهى حهقیقهتى نوێسۆسیالیزمى بونیادنراو بوو. زانینو ناسینى ئهلفباکهى سۆسیالیزم ئهوهى تریشى لهگهڵ خۆیدا دههێنا. بێگومان ئهو ههڵوێستهدژهژههرێک بوو لهبهرامبهر کاریگهرییهکوێرکهر و نکوڵیکارانهکانى فاشیزمو لیبڕالیزمى نهریتى تورک. ئهگهر بهحهقیقهتیشت نهگهیهنێت، دهیتوانى ژههراوى بوون بهربهست بکات. ئهمهش کۆمهکو یارمهتى بوو بۆ شهڕى بوون، کهبهرامبهر ژینۆسایدى کلتوورى کهوتهگهڕ.

بهشێوهیهکى گشتى تێکۆشانى کۆمهڵایهتى (کۆمهڵگا) پهیوهندى بهلێگهڕینى حهقیقهتهوهههیه‌. تێکۆشانێک ههوڵى چارهسهرکردنى کام کێشهى کۆمهڵگا بدات گوزارشت لهحهقیقهتى کۆمهڵگا نهکات سهرکهوتوو نابێت. حهقیقهتى کۆمهڵگا کۆمهڵێک تایبهتمهندى ههیهکهئاستى رێژهییبوونهکهى تا دوا رادهزۆره‌. بهشێوهیهکى توند بهکاتو شوێنهوهگرێدراوه‌. کاتێک لهروانگهى حهقیقهتهوهههڵسهنگێنرێت دهبینرێت که‌ PKK تهنیا بهسهلماندنى بوونى کورد نهوهستاوهکهلهکهنارى لهناوچوون بوو، بهڵکو تاڕادهیهکى زۆر زیندووى کردهوه‌. ههڵبهتهبهمانا کلاسیکهکهى نهدهبوو بهبزووتنهوهیهکى رزگارى نیشتیمانى. چونکهنهرهوشى ئهو بوونهى پشتى پێدهبهست، نهئهو هوشیارییهى ههیبوو لهبار نهبوون. وهک چالاکىو کردار PKK کوردانى زیندوو کردهوه‌. کوردایهتى سهدهى بیستهم کوردایهتیهک بوو بهر لهرزگارکردن پێویستى بهزیندوو کردنهوهههبوو. ئهوهى سهرکهوتنى تێدا بهدهست هێنرا زیندووکردنهوهبوو. ئهگهر شتێک رووبهڕووى کێشهى بوون بووبێتهوه، ئهوهى پێویستهبهر لهههموو شتێک بکرێت رزگارکردنى نییه، بهڵکو ڤهژین و کردنێتى بهخاوهنى بوون. رهوشى کوردانیش تهواو پێویستى بهئهولهویهتدان بهژیانهوه‌ (ڤهژین) بوو. دهستهواژهکانى لهجۆرى رزگارى،