• بۆ ڕای گشتی

    18 حوزه‌یران, 2017

    ئێمە وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ئەو هێرشە دڕندانەیە کە لە سەر گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کەردستاندا بەرێوەدەچێت بە تووندی شەرمەزار و مەحکوومی دەکەین.

    هەر وەک دەزانین بە ساڵانە لەلایەن دەوڵەتی دیکتایۆر و فاشیستی ئێرانەوە بە شێوازێکی سیستماتیک و پیلان بۆ داڕیژراو هێرش دەکرێتە سەر گەلانی ئازادی خواز بە گشتی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، و دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دەیهەوێت بەو هێرشانە بیروڕای ئازادی دەربڕینی گەلان کپ بکات و ئیرادەیان بن پێ بکات . و بەتایبەت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی سەرەوکۆماری سەرەڕای ئەو هەموو وەعدە و وەعیدانەی لە پێناو چاک سازی و نەهێشتنی فەقر ، تەنگ دەستی ،بێکاری و ئەو قەیرانانەی کە گەلەکەمان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا ژیان دەکات ئەمە لە کاتێکدایە نەک تەنیا سۆزەکانی بە جێنەهێناوە بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێتەوە و لە ئەم هێرشانەی دوایی دا کە لە گوندی ئاق دەڕە سەر بە شاری تیکاب کە ماوەی بیست ڕۆژ گەل بۆ مافەکانی سەرەتایی و بژیوی ژیانیان دەستیان بە چالاکی کردبوو بە شێوازێکی دڕندانە لە لایان هێزەکانی ئینتیزامی ئەو شارەوە هێرش کرایە سەرگەل و بەتایبەتی ژنان ومناڵان و دەبینین ئەوانەی کە زییاتر کەوتنە بەر پەلاماری ئەو هێرشە دڕەندانەیە ژنان بوون ئەمە جارێکیتر زیهنییەتی دەسەڵاتدار و دژە ژنی  کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەخاتە بەر چاوان .

    رژێمی ئێران نە تەنیا هەلی کار بۆ گەل ناڕەخسێنێت بەڵکوو دەبێتە بەربەست و بە هێرشەکانی بۆ سەر کۆڵبەران لە سەر سنوورەکان و ڕاستەو ڕاست هێرشکردنە سەریان و قەتل کردنیان و لە ئەم دواییاندا جەوانێکی خەڵکی شاری سەردەشتی کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی کۆڵبەری دەکرد ڕاستەو ڕاست بوو بە ئامانجی هێزەکانی ئینتیزامی و هاتە قەتڵ کردن ،و ئەو هیرشانە بەرهەمی ئەو دەستوورانەی کە لەلایان دەسەڵات دارانی دەوڵەتی ئێران کە هێرش کردن بۆ سەر گەل بە مافێکی ڕەوای خۆیان دەبینن دەدرێت و بۆ زییاتر مۆحتاج کردن و شکاندنی هەست و ئیرادەی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە ، ئەم سیاسەتەی جمهووری ئیسلامی لە ئێستادا کە لە سەر گەلان دا بەڕێوە دەچێت بۆ بتەو کردنی ستوونەکانی دەسەڵات دارییە ،بەڵام نە تەنیا بەم هێرشانە گەل بێدەنگ نابێت بەڵکوو بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و بلند کردنی ئاستی تێکۆشان لە پێناو وەدەست خستنی مافی ڕەوای گەلەکەمان کۆتایی بە دەسەڵات داری ڕژێمی ئاخوندی ئێران تێت.



    کژار