• بۆ خوڵقاندنی ڕۆشنگەری ژن

    20 ئه‌یلول, 2017


     

    ئەم بەشە زۆر گرنگەی سروشتی کۆمەڵایەتی نەکەین بە بابەتی زانست؟ تا سروشتی ژن لە تاریکیدا

    بمێنێتەوە، ئەوا تەواوى سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەش لە ناڕوونیدا دەمێنێتەوە. ڕۆشنکردنەوەی

    بەرفراوان و ڕاستەقینەی سروشتی کۆمەڵایەتی تەنیا لەمیانەی ڕۆشنکردنەوەیەکی ڕاستەقینە و بەرفراوانی

    سروشتی ژنەوە بەدیدێت. کاتێک لەمێژووی کۆڵۆنیکردنیەوە تا دەگاتە کۆڵۆنیکردنی لە بواری ئابووری،

    کۆمەڵایەتی، سیاسی و زهنییەوە پێگەی ژن ڕۆشن بکرێتەوە، ئەوا کۆمەکێکی مەزن بە ئاشکرابوونی

    بەو پێیەش سەرجەم بابەتەکانی دیکەی مێژوو و هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژی ئەمڕۆمان دەکات

    لە چوارچێوەیەکی جیاوازەوە وەڵام دەداتەوە کە بۆچی پێویست بە ژنۆلۆژی دەبینێ.

    بەر لە هەموو شتێک بۆ ڕۆشن کردنەوەی ڕاستی ژن، ئەو بوارەی کەهێندە تەمومژکراوە، لە تاریکی

    دا قەتیس کراوە و لە نێو تاریکی دا ڕووبەڕووی کاری تاریک کراوەتەوە، بۆ ڕوون کردنەوەی ئەو بوارە،

    ڕووناکی لاواز، پارچەکراو، ناو بە ناو و پەرش و باو بەش ناکات. لەبەرامبەر بەردەوامی و پێداگری

    لەسەر تاریکایی نەخشەبۆکێشراوی سەپێنراو بەسەر ڕاستینه ی ژن دا، بە هێندەی هێزی هێرشبەرانەی ئەو

    تاریکاییە، پێویست بە ڕۆشنگەری ژن دەکات کە لەو تاریکیە ڕزگاری بکات. ڕۆشنگەری ژن پێویستی بە

    تیشک خستنە سەر ڕاستی ژن، قاڵبونەوە، بە دامەزراوەییکردن، ئامانج کردن و بەردەوامی هەیە. بەو

    ڕۆشنگەریە دەزانێ کە کەی، چۆن، لە کوێ، کامە، لە چ ڕوویەکەوە و چۆن ڕووناک بکاتەوە. دەزانێ

    کە کەوتۆتە چ تاریکیەک و بۆ ڕۆشن کردنەوەی ئەو تاریکیە چەند و چۆن بمێنێتەوە. دەزانێ کە شەڕی

    تاریکی بکات و درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات. لە هەمووی گرنگر سەرچاوەکانی تاریکی و ڕووناکی

    دەناسێ. لە سەدەی ٢١ . دا لەبەرامبەر ئەو تاریکاییەی بەسەر ژن دا سەپێنراوە و ئەو چەواشەکاریەی

    ناسنامە و ژیانی ژنی پێ گەمارۆدراوە، لە دونیای ژن دا، بە دەستی ژن، بە عەقڵی ژن، بە ڕۆح و نەستی

    ژن، بە مێژووی ژن پێویست بە ڕۆشنگەری ژن هەیە. بەو تاریکیەی تێی کەوتووین، مێژوو و ڕۆژی

    ئەمڕۆمان تاریککراوە. ژنۆلۆژی سەرەتا لە مێژووەوە دەست بە ڕووناک کردنەوەی هەموو بوارەکان

    دەکات.

    ئەگەر ژن دەرک بە چۆنێتی بونیادنانی ئەو تاریکیە بکات ئ هوا دەتوانێ هەڵیوەشێنێ. ستونێکی

    ئەو تاریکیە هەستی باوەڕی بەهێزی ژنە کە بە مەسەلە ئایینەکانەوە بەسراوەتەوە. ستونێکی تری

    هەستی وڵاتپارێزی ژنە کە بە داگیرکاری دەوڵەتداری و نەتەوەپەرستیەوە بەسراوەتەوە. ستونێکی

    تری ئەو خوێندنگایانەیە کە توانستی بەهێزی مێشکی ژنی ئیفلیج کردووە و بەرەو پۆزەتیڤیزم و

    زایەندگەرایی‹سێکسیزم‹ خرۆشاندوویەتی و گرێیداوە. ستونێکی تریشی هەستیاری ژنە کە هێندەی ڕۆژ

    خۆر‹ گەرم و دەوڵەمەندە، بەڵام بە هەزار و یەک شێوە هەستی وەک ئەشق، فیداکاری، دایکایەتی،

    خۆشەویستی و زۆر هەستی تر داگیرکراوە. دەکرێ زۆر تاریکاییی تر ڕیز بکەین کە لەسەر سروشتی ژن،

    دونیاکەی و ناسنامەکەی کراوە، بەڵام ستونە سەرەکیەکانی ئەوانەن.

    دەبێ هەر ژنێک یەک بە یەک چیرۆکی مێژوویی بونیادنانی ئەو پێکهاتانە و چیرۆکی ڕۆژانەییان

    بزانن کە چۆن بونیاد نراون. ئەگەر ژنان بگەنە ئەو مەعریفەیە ئەوە ئەو ستونانەی تاریکی دەڕمێن.

    دەربارەی خۆی دا خاوەن وشیاری، بێ گومان لە گەردوون دا ناوازەترین هەبوونە. هەر لە خۆڕا «

    ٢١ ( ڕێکن لەگەڵ کەسایەتی خاوەن چیرۆکەکان. بۆ ئەوەی وشیاریمان ناونیشانی خوداوەندێتی پێنەدراوە

    لەسەر خۆمان هەبێ، بە بەختەوەری بژین و ئەو دونیا تاریکییەی لە دژمان بونیادنراوە، هەڵوەشێنین،

    دەڵێین ژنۆلۆژی.

    بۆ هەڵوەشاندنی ئەو دونیای تاریکییە، بۆ ئەوەی جەستەی ژن، ڕۆحیی، عەقڵ و دڵی ئازاد و

    ڕۆشن بێتەوە، دەبێ پەرە بە ژنۆلۆژی بدەین. ئەو ژنەی دەرک بەو دونیای تاریکیە دەکات، دەست

    بە لێپرسینەوە دەکات، دەیەوێ ڕزگاری ببێ بەڵام لەبەرئەوەی کە تەنیایە، بەهێندەی پێویست بەهێز و

    ڕێکخراوە نیە و نازانێ چۆن ڕزگاری بێ، بن دەکەوێ، کە بنکەوت لە دۆخێکی خراپر لە کۆیلە قەتیس

    ڕاوەستە‹ و بناغەکەی قایم »؛ دەبێت یان دەکوژرێت. بۆ ئەوەی بەو کوشن و قڕکردنانەی ژن بڵێین

    @page { margin: 2cm }
    p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

    داڕێژین، دەڵێین ژنۆلۆژی.



    کژار