سەکینە جانسز ناسراو بە سارا، لە وەرزی زستانی ساڵی١٩٥٨، واتا ٢٠ساڵ لەدوای کۆمەڵکوژی کوردانی دێرسیم و دەوروبەری بەدەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر،لە بنەماڵەیەکی رزگاربووی ئەم کۆمەڵکوژییە و لە گوندی تەختی خەلیلی سەر بە شاری دێرسیم لە دایک بووە

  ئاریەن ئارارات

سەکینە جانسز ناسراو بە سارا، لە وەرزی زستانی ساڵی١٩٥٨، واتا ٢٠ساڵ لەدوای کۆمەڵکوژی کوردانی دێرسیم و دەوروبەری بەدەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر،لە بنەماڵەیەکی رزگاربووی ئەم کۆمەڵکوژییە و لە گوندی تەختی خەلیلی سەر بە شاری دێرسیم لە دایک بووە. لە سەرەتای ژیانیدا بە سەرهەڵدێری و تێکۆشانی لە پێناو ئازادی و یەکسانی دەناسرێت. لە ساڵی ١٩٧٤ کۆمەڵێکی بچووک لە گەنجانی ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی ده‌ناسێت و دەست بە خەبات و تێکۆشان دەکات. لە ساڵی ١٩٧٨ دا وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەر و وەک یەکەمین ژن بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات. لە سەروبەندی کودەتا سەربازی و فاشیستەکەی ٢٢ی گەلاوێژی ١٩٨٠ لە تورکیا، دەستگیر دەکرێت، بە درێژایی ١٠ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادا رووبه‌رووی ئەشکەنجەیه‌كی زۆری جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە. لە ساڵی ١٩٩١ـەوە لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و لە زۆر شوێنی دیكه‌ لە پێناو ئازادی گەلی کورد، مرۆڤایەتی و ئازادی ژن، هەنگاوی گەورەی ناوه‌ و خه‌باتی به‌ڕێوه‌ بردووه‌. ئەمەش هاوکات لەگەڵ ئەوەیه‌ كه‌ چەند جارێک لە تورکیا و لە دەرەوەی وڵات دەستەبەر و زیندانی کراوە.

سەکینە جانسز – سارا هاوڕی لەگەڵ فیدان دۆغان- رۆژبین و لەیلا شایلەمەز- روناهی، لە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ٢٠١٣دا له‌ ئه‌نجامی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی و بە دەستی ئەندامێکی میتی تورک لە ناوەندی کلتووری کورد لە پاریس تیرۆر کرا.

خۆشەویستی لەنێو دڵیدا بە وێنەی تاڤگەیەکی خرۆشاو بوو.

هەڵمەتی قڕکردنی کوردان کە لە ٢٦ی رێبەندانی ساڵی ١٩٢٥ دەستی پێکرد، لە ساڵی ١٩٣٧ دا لە بن ناوی ئۆپراسیۆنی لافاو لە دەرسیم گەیشت بە لوتکە یاخود لە مێژووی کۆمار دا لە بەرامبەر کوردان کردەوەی قڕکردنی هەرە دوایی لە دێرسیم پێکهات. لە کاتی ئەم ئۆپراسیۆنانەدا، لە کۆرپەی نێو لانکەوە هەتا ئەو پیرانەی کە لەبەر مردن بوون، بە دەهەزاران کەس کۆمەڵکوژ کران. بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردن و سەربڕینەوە، بۆ ئەوەی بگەن بە ئامانجێک کە دیاریان کردبوو؛ کەڵکیان لە هەرچی رێبازی دژە مرۆڤایەتیی بوو؛ وەرگرت ، چونکە کەسێک نەبوو کە بەم ترس و خۆفە بڵێت راوەستە! یان کەسێک کە حیساب بپرسێت. هێزە سەردەستەکان کە خاوەن زیهنییەتی داگیرکەری دەوڵەت-نەتەوە بوون، بە وێنەی وردبوونەوەی باخەوانێک، کوردانی دێرسیمی بەوێنەی گیایەک کە پێویستە بژار بکرێت، دەگرێت و بۆ ئەوەی لە پنجەوە دەریخات، کار دەکات.

 

لە  کوردستاندا سەربەخۆییەکی دێرسیم هەبوو، ئەو کوردانەی کە لەوێ دەژیان خاوەن بڕوای عەلەوێتی بوون. هەرچەند کە دێرسیم لە نێو سنووری دەوڵەتە سەردەستەکاندا بووه‌، بەڵام لە راستیدا کوردانی دێرسیم هەمیشە خاوەن ژیانێکی سەربەخۆ بوون. دەوڵەتی عوسمانی هەرگیز نەیتوانی بوو حکوومەتی خۆی لەم هەرێمانە درووست بکات و بۆ ئەوەی حاکمییەتی خۆی ئاوا بکات، زۆرجار هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی دا، بەڵام هەر بەدەستی بەتاڵەوە گەڕابۆوە و نەیتوانی بوو بگاتە ئامانجەکانی. دەبێت کە لەبەر ئەوە بووبێت کە لە نێو گەلدا گووتنی:" لەسەر دەرسیم هێرش ده‌كرێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت" وەکوو وتنێکی داب و نەریتی،لێهاتووە. بڕوای گەلانی ئەم هەرێمە کە وەکوو رێگای حەق پێناسەیان دەکرد، لە راستیدا ناسنامەیەکی ئایدۆلۆژیایی کوردانی عەلەوی دێرسیم بوو. ئەم بڕوایەی کوردانی دێرسیم، گەلی دێرسیمی وەکوو هۆزێک لەگەڵ یەکتر دەگرت. لەم هەرێمە گەلێک هێرش هەبوو. ناسنامەی سەرەکی ئەم هەرێمە بە گوتنی هەرێمی،" کورمانج" بوو. بڕوای رێگای حەق و ناسنامەی کورمانج، هێمانی کوردایەتی زاتییان بوو.

 

دەتوانین بەم شێوەیەش پێناسەی بکەین:"کوردایەتی هەرە باش کە زاتی خۆی پاراستووە و خەراپ نەکراوە". کەسانێک کە بڕیاری قڕکردنی دەرسیمیان دابوو، دەیانگووت:" لە دێرسیم منداڵی مرۆڤە مه‌ده‌نییه‌كان گەورە نابن." لە راستی دا بەم گووتنە دانیان بە هێزی زاتی کوردان دادەنا.   

تەنیا تاوانێکی کوردانی دێرسیم ئەوە بوو کە لە وەکوو خۆ مانەوە دا، پێداگر بوون. بەم قسەیە کە دەڵێن:" ئەوەی نکۆڵی لە رەچەڵەکی خۆی بکات، حەرامزادەیە." تێدەگەین کە لە بەرامبەر بیانی بوون خاوەن هەڵوێست بوون. وتەبێژی دەوڵەتی داگیرکەرەی تورکیە، لەشکەرەکانیان بە سایکۆلۆژی " نێچیرڤانێکی باش، نێچیری خۆی راو دەکات و نێچیرەکەی پارچە دەکات" و بە وتنی :" بچن وانەیەکی وا بدەن بەوانە کە ئەوانەی کە ساغیش مان نەتوانن بیر لەوە بکەنەوە کە جارێکی تر لە دژی دەوڵەت دەرکەون؛  ئامادە کرد.

بە وێنەی مشکان، ژەهرخوارد کردن و کوشتن؛ بە وێنەی بژار، بژارکردن و وشک کردنی پنجەکەیان؛ گرتنی قاچی منداڵانی ساوا و کێشانیان و سەریان لە کەژ و بەردان خستن؛ بردنی ژن و منداڵ و پیران بۆ سەر سێدارە و تیرباران کردنیان؛ بەرد لەسەر بەرد نەهێشتن و سەر لەسەر جەستە نەهێشتن، تەنیا بەشێک لە کردەوە قڕکەرەکانیان بوون. بڕوایان وابوو بەم کردەوانەیانەوە هەتا هەتایە راستی کوردیان خستۆتە بن گۆڕەوە. دێرسیم بۆ دەوڵەت وەکوو ئاسەنگێک بوو و چ دەبوو با ببا پێویست بوو ئەم ئاستەنگییە لاببدرێت. بە قڕکردنی دێرسیمەوە ئەم ئاستەنگییە لاچووبوو.

 

ئەوەی کە لە سەکینەدا به‌رجه‌سته‌ بوو، مێژووی ''گەل"ێک بوو.

ژیانی شۆڕشگێری سەکینە جانسز و پراکتیکی ئه‌و بە واتای لە خۆڵی خۆی ژیاندنەوەی کوردانی دێرسیم بوو، کە قڕکرابوون و وەکوو گەلێکی مردوو لە قەڵەم درابوون. بە سەکینەوە ناسنامەی رابردووی دێرسیم کە دەستی بیانی لێنەکەوتبوو و پێی لێنەکرابوو، سەرلەنوێ رۆحی گرتەوە. کوردانی دێرسیم کەوتنه‌ قۆناخی گەڕانەوەیان بۆ زاتی خۆیان. ژنی دێرسیم کە کلتووری خوداوەندی لە ناخی دایە، لە کەسایەتی سەکینەدا سەرلەنوێ ژیایەوە.

 

مرۆڤ تەنیا دەتوانێت لە جێیەک کە شتێکی لێ ون بووە، لەوێ بیدۆزێتەوە. حەقیقەتێک کە لێتان ون بووە، جارێکی تر دەتوانن لەو شوێنە کە ونتان کردووە بیدۆزنەوە. کاتێک کە رێبەر ئاپۆ دەیگووت:" رابردووی مرۆڤایەتی راستترە، من لێرە لە مرۆڤایەتی دەگەڕێم، من لێرە دەیدۆزمەوە و بەدەستی دەخەم و سەرلەنوێ دەستی پێدەکەمەوە.  داهاتوو هەوڵدانی فێربوونێیە، جگە لەمە شتێکی تر نییە." بەم قسانەی سەرنجی رادەکێشا سەر ئەم راستییە. کاتێک تاریکییەک کە لەسەر رابردوو هەبوو، رووناک کرایەوە؛ بەم رووناکاییەوە ئەگەرچی بە زانابوونێکی کەمیشەوە بووبێت، سەکینە توانیبووی خۆی بگەیێنێتە بنچینەی مێژووی خۆی. شتێک کە لە سەکینە دا خۆی بەرجەستە کردبوو، مێژووی "گەل"ێک بوو، مێژووی کورد و کوردستان  بوو، مێژووی دێرسیم بوو.

 

پێویستە گومان لەوە نەکرێت کە ئەوانەی کە سەکینە و هاوڕێیانیان قەتڵ کرد، نییەتیان ئەوە بوو کە راستی کورد بە تایبەتیش کوردایەتی عەلەوی دێرسیم لە مێژوو بسڕنەوە. بۆ ئەمەش رێبەر ئاپۆ، کوشتنی هۆڤانەی سەکینە و هاوڕێانی وەکوو هەوڵدانی کۆمەڵکوژی نوێی دێرسیم هەڵسەنگاند. بەم کۆمەڵکوژییە جارێکی تر سەلمێندرا کە هێزە ناوده‌وڵه‌تییه‌ پیلانگێڕکان و هاوکارەکانیان هێشتاش پێداگری لەسەر سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دەکەن، بەڵام سەکینە لەنێو دڵی دێرسیمیگەلێک کە خوازیارن وەکوو خۆیان بمێننەوە و بە ناسنامەی خۆیانەوە بژین دا، هەر دەژیت.

 

  دڵی دەریایەک لە خۆشەویستی بوو

ئەگەر لێکۆڵەری حەقیقەت، پەیوەست بێت بە حەقیقەتەوە؛ ئەو کاتە دەبێتە رەنجدەری عەشق. سەکینە جانسز کەساییەتییەکی بەم شێوەیە بوو کە ئەم راستییەی زۆر بەباشی دەزانی و پێکیدێنا.  وته‌ی"حەقیقەت عەشقە" بە تەواوەتی گوزارشتی سەکینە جانسزی دەکرد.

 

ئەو وەکوو ژنێک بە هەڵوێست و به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی؛ سەرجەم بۆچوونە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەر ژن هەبوونی هەڵوەشاند، بەڵام لەسەر ئەو وێرانەیە بڕوایەکی گەورەی بۆ ژن ئاوا کرد. بە سایەی ئەم هه‌ڵسوكه‌وته‌ و هەڵوێستەی سەکینە، شۆڕشی کوردستان وەرچەرخا بۆ شۆڕشی ژن. هێشتا سەکینە زیندوو بوو کە وێنەکەی دیواری ئاکادێمیای مەعسوم کۆرکمازی دەڕازاندەوە. ئەو بۆ هەموو هاوڕێیانی، ئەوانەی ئەویان دەناسی و ئەوانەی نەیاندەناسی نموونەیەکی شۆڕشگێڕی بوو. لە پەرتووکەکەی دا دەستنیشانی دەکات کە خۆڕاگری، مسۆگەر کردنی سەرکەوتنە.                    

 

سەکینە بوو بە ناوی پێداگری لەسەر راستی، ئیرادەیەک لە پۆڵا، پەیوەست بوون بە ئامانجەوە، فەدابوون بۆ ئازادی، پێداگر بوون لەسەر ژیانی ئازاد، عینادێکی شۆڕشگێڕی شکۆدار، سەر نەتاواندن و راوەستەیەکی شۆڕشگێڕی بە شەڕەف، خۆشەویستی، زیندوویەتییەکی سەرنج راکێش، جۆش و خرۆش. ئەو ئینسانێکی بەم شێوەیە بوو کە خاوان هێزێکی شکۆداری بە کاریگەر بوو. دەستی وە هەرکوێ کەوتبا گۆڕانکارییەکی لەوێدا ئاوا دەکرد، لەسەر وێرانە کۆشکی ئاوا دەکرد، روخساری کەسانی رووگرژی بە وێنەی خونچەیەک دەپشکوواند. لەسەر خۆڵی وشک و بێ ئاو گوڵی دەڕواند، بیابانی دەکرد بە بەهەشت. هاوڕێیانی دەیانگوت کە هەر کوێیەک کە ئەو چووبا لەوێ پەرجۆ دەکرا.                                    

 

ناخی لێوانلێو لە خۆشەویستی خاک، نیشتمان، گەل، مرۆڤ و خۆشەویستی هاوڕێیەتی بوو. بەردەوام رووی لە ژیانی شۆرشگێڕی بوو. لە دژی کۆنەپه‌ره‌ستی بەردەوام تێکۆشانی دەکرد. ئەو پەیجۆری ژیانێکی ئازاد بوو نەک ژیانێکی راحەت. ژیانێک کە ئازادی تێدا نەبووبا هیچ به‌هایەکی لەلای ئەو نەبوو. ئەو ئارامییەکی بێ ناوەڕۆکی نەدەویست، راحەتی و ژیانێکی بێواتای نەدەویست، لەباتی رزگاری تاکەکەسی، خوازیاری رزگاری گەلەکەی بوو. ئەو بەردەوام خوازیاری ژیانێکی پڕ لە تێکۆشان و خۆبەخشی بوو. بە گوێرەی بژاردەی خۆی ژیانی کرد و بوو بە ئینسانێکی بژاردە. لە راستی دا مەگەر ئازادی ئەوە نەبوو کە ئینسانێک بۆخۆی هەڵبژاردنی خۆی بکات و بەگوێرەی ئەو ژیان بکات؟

 

دەڵێن کە مرۆڤ دۆستەکانی لە رۆژی تەنگانە و دژوار دا دەناسێت. دەزگاکانی ئەشکەنجە و لە دواییشدا پراکتیکی زیندانە سامناکەکان وایکرد کە هەرکەس کەسایەتی شکۆداری سارا ببینێت. بە بێ ئەوەی کە تەنانەت میلیمێکیش لە هێڵی تێکۆشانی دوورکەوێتەوە؛ بوو بە سەمبووڵی خۆڕاگری سەردەم. ئەو شۆڕشگێڕێکی وا بوو کە خۆی بۆ نیشتمانەکەی، گەلەکەی و ئازادی هاوڕەگەزەکانی بەخت کردبوو. هەرگیز بەقەد مسقاڵێکیش لە خۆشەویستی ژیان و جۆشی ئەو کەم نەدەبۆوە. شتێکی هەرەگرنگیش ئەوەیە کە ئەو هەرگیز بە بێکاری رانەدەوەستا. بە زانابوونی هێزی وتن و واتادانەوە دەجوڵایەوە. بۆ ئەوەی مرۆڤان کەمەندکێشی چاکە، راستی و جوان بوون؛ بکات، لە هەوڵدانێکی بێ وەچان دابوو. ئەو پڕاوپڕ بوو لە وزەیەک کە هەرگیز خەڵاس نابێت. لەبەر ئەوەش ماندوو بوونی نەدەناسی. پێش هەر شتێک ئەو نمونەیەکی خۆڕاگری بوو.

 

لە دژی هەڵە و ناحەزێتی بەردەوام خۆڕاگری کرد. هەرگیز شتێکی تری لەجێی شتێک کە بە راستی دەدیت؛ دانەدەنا. کەسایەتییەکی گه‌ش بین بوو، هەرگیز لە هێڵی شۆڕشگێڕێتی لاینەدا. کاتێک لە دژی هەڵە و کەموکوڕتییان تێکۆشانی دەکرد، کەسایەتی بەرامبەری نەدەشکاند و هەڵینەدەوەشاند؛ چونکە جوان بوون و حاکمکردنی راستی بۆخۆی بە بنەما دەگرت. ئەو لە زاتی خۆیدا کەسایەتییەکی بە بەرهەم و ئاواکەر بوو. ئەو شۆڕشگێڕێکی خوڵقێنەر بوو. سەکینە یەکێک لە کادیرانی دامەزرێنەری پەکەکە بوو. خاوەن تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕی چل ساڵە بوو. ئەو بە راوەستەی شۆڕشگێڕی خۆیەوە و  بە کەسایەتی خۆڕاگری خۆیەوە بە وێنەی ئەفسانەیەک بوو. لە پێش ئەو بە رێزداری و خۆشەویستییەکەوە، بەژن دەتاویانەوە. ئەو رۆح و کەسایەتی ژنە خوداوەندی لەنێو خۆیاد دەژیاندەوە.

 

سەکینە بۆ کوژەرە پیلانگێڕەکان باشترین ئامانج بوو

ئەوانەی کە کۆمەڵکوژی ٩ی چلەیان پێکهێنا، سەرەتا ویستان کە کادیرانی پێشەنگی پەکەکە لەناو ببەن. ئامانجی ئەوان لەناو بردنی ئەو کادیرانە و خستنی پەکەکە له‌ ناو قۆناخێکی پاکتاوكاری بوو. پێش هەر شتێک خاوەن پراکتیکێکی شۆڕشگێڕی چل ساڵە بوو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو، پراکتیکی ئەو لە دەزگای ئەشکەنجەدا، لە زینداندا، لە چیا و لەنێو گەلدا، ئەوی هێنابووە ئاستی ئەفسانەیەکی حەقیقی. لە بوونی پەکەکە وەکوو پارتییەکی ژن دا رۆڵ و جێگەیەکی دیاریکەری هەبوو. بۆ پەکەکە و گەلی کورد بەهایەکی وەهای بوو کە زوو بە زوو جێگایەکەی پڕ نەدەکرایەوە. کادیرێکی پێشەنگ بوو کە نەتەنیا لە ئاستی نەتەوەییدا بەڵکوو لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەناسرا. هەموو ئەمانە بوون بە هۆکاری ئەوەیکە وەکوو ئامانجی کۆمەڵکوژییەک بە ئامانج بگیردرێت.

هەرچەند لە ئەنجامی رووداوێک کە کەس چاوەڕوانی نەدەکرد وەکوو جەستەیی لەو دیارە دابڕابووش، لە کاتی رێورەسمی بەخاک سپاردنی و پێشکەوتنەکانی دوایی دەدیترا کە سەکینە لە رۆحدا نەمردووە و لە هەر مرۆڤێکی زیندوو، زیندووتر، لە دڵی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا زیندووە.

 

دەتوانین بڵێین کە ئەو لە ئافریقاوە هەتا ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا، لە ئەوروپاوە هەتا خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست هەموو شۆڕشگێڕانی لێک کۆکردەوە. سەکینە بە شەهادەتی خۆیەوە لە نێوان تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی جیهان بوو بە پردێک. رێبەر ئاپۆ دەیگووت:" ئەوانەی منیان خستە ناو زیندانی ئیمڕاڵی و ئەوانەی ئەم کۆمەڵکوژییەیان پێکهێنا، یەک هێزن." لە پشتی پەردەی سەرجەم ئۆپڕاسیۆنە قڕکەرەکان، دوژمنانی سوێند خواردوی گەلی کورد هەنە.

 

ئەمە شتێکی ئاشکرایە  کە هێزە پیلانگێڕەکان بەم کۆمەڵکوژییەوە خوازیاربوون کێشەی گەلی کورد بە بێ چارەسەری بهێڵنەوە و شەڕی کورد و تورک گوڕتر بکەن. پێویستە گومان نەکرێت کە ئەوانەی کە سێ ژنی کوردیان لە پاریس کۆمەڵکوژ کرد؛ لە پێی ئامانجی ئاوا، بێفەڕن