((باکووری دڵ))

كلتوور و هونه‌ر1396/7/1

نەسیم سنە

خۆزگە منیش یەکێك ئەبووم

لە کۆترەکانی سەر ئاسمانی باکوری دڵ

یاخود یەکێ لە باڵندەکانی کەنار ئاوەکانی ئیمڕاڵی ئەبووم...

نا...نا..

خۆزگە چنگێ خۆڵی خاکی باکووری دڵ

یا تاڤگەێك، ڕووبارێکی، ئەبووم

یان منداڵێکی زیز و لاوازی کۆڵانەکانی

یاخود یەکێ لە ئاشقە دڵتەنگەکانی کە چاوەڕوانی

هاتنەوەی یارە لە بەرەکانی جەنگ...!

نا... خۆزگە کراسی سپی بەر دایکانی جزیرەی بۆتان دەبووم

یاخود چریکەێك یان دەنگێکی دەنگبێژانی

سەرحەدی باکووری دڵ ئەبووم

خۆزگە یەکێ لە منارەکانی چوار لینگی ئامەدت

نا...نا...

یاخود یەکێ لە بەردە بەنرخەکانی سوری ئامەدت ئەبووم

یەکێ لە گەڵاکانی دارێکی ئامارا یا دەنکۆڵە بەفرێکی ئاگری

یاخود دڵۆپە ئاوێکی دەریاچەی وان

یان چەکی دەستی شەرڤانێکی خاکت

هەرکامێکیان بووبا

تەنها بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەم کە هەر هیچ نەبێت

بە جەستەوە لێتەوە نزیکم و لە خاکەدام کە تۆی لێیت لەگەڵ

هەر باێك، دەنگێك، بارانێك...

تۆ.. تۆ بیت سەرۆکم