شەرڤین زیلان/ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار

لە مێژووی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیدا ڕۆژی ١٥ شوباتی ١٩٩٩ ڕۆژێکی تاریك و ڕەش و نەمانە. لەم ڕۆژەدا ویستیان لە دڵ و مێشكی گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئازاد برینێکی زۆر گەورە و قوڵ دروستبکەن و بۆ ئەوەی تاوەکو کوردێك ماوە ئەو ڕۆژە لەیاد نەکرێت. دوژمنانی خوێنمژی گەلی کورد و قڕکەران لەم ڕۆژەدا ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئیرادە و ناسنامەی کوردی ئازاد لەناو ببەن و جارێکی تر کورد مەحکومی مردن و کۆیلەتی بکەین. ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان شێوازی ژیانێکی ئازاد، کەسایەتی ئازاد و کۆمەڵگایی ئازاد پێشخست. بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کورد خۆی ناسی و ژیان و هێزی خۆی دروست کرد بۆ وڵاتێكی ئازاد و ژیانێکی ئازاد کە لە مێژوودا نموونەی کەمە، تێکۆشان و بەرخودانی پێشخست. تا دەچوو تێکۆشان و بەرخودانی تەڤگەری ئاپۆی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمی سەرمایەداری جیهان دەسەڵاتداری و ڕەگەزپەرەستی  لاواز دەکرد. چونکە سیستەمی دەسەڵاتداری خۆی لەسەر جیاوازی  ڕەگەز، گەل، نەتەوە و چین دروستکراوە لە دەرەوەی ئەمانە نکۆڵی دەکات لە ڕەنگ و هەبوون و پێکهاتەی تری ناو کۆمەڵگا، وە هەموو دەرفەتەکانی ژیانی لە دەستیان دەردەخست و بە کۆیلەتی  و تونودوتیژی ڕووبەڕوو دەبوونەوە؛ بەکورتی ئەو سیستەمەی کە هەبوو ژیانی کۆمەڵگا و ژیانی کۆمیناڵی قبوڵ نەدەکرد. لە لایەنی سیاسی، ئابووری، سەربازیدا بە تەواوی لەسەر نکۆڵی کردن لەم نرخانە ئاوەدان کردبوو. زۆر جار ڕێبەر ئاپۆ خۆی وەکو نموونەی میتۆلۆژیای (پرۆمیتێۆس) دەدا، پڕۆمیتێۆس هەر وەك چۆن ئاگری لە خودای پیاو (زێۆس) دزیوە و ڕادەستی کۆمەڵگا و بندەستەکانی کردووە، خودای زوڵمکار زێۆس ئەوی لە چیای (قاف) دا بە کۆت  و زنجیر گرێ دەدات بۆ ئەوەی هەر ڕۆژ لەشخۆرەکان بێن و جەرگی بخۆن، بەڵام پڕۆمیتێۆس بەرخودانی دەکات و هەر ڕۆژ خۆی نوێ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی کە لە ناو نەچێت. ئاگر چییە؟! واتە پڕۆمیتێوس بە تێکۆشانێکی لە ڕادەبەدەر نرخەکانی ئازادی، دیموکراسی، کۆمیناڵ و کۆمەڵگایی لە دەستی دەسەڵاتداری زوڵمکاری زێوس دەگرێت و ڕادەستی گەلی دەکاتەوە. لە ئەنجامی ئەوەدا سیستەمی زوڵمکاری زێوس سزاێکی وەحشیگەرایانە کە هەر ڕۆژێك پڕۆمیتێوس بکوژێت و لە مێژوودا بۆ تەنها جارێکیش لەبیر نەکرێت.

لەبەرامبەر ئەمەدا خۆ نوێکردنەوەی پڕۆمیتێوس ئەوەییە کە گەل و کۆمەڵگا لە پشتی ئەون وە لەبەرامبەری زوڵمکاری هەر ڕۆژ گەل و کۆمەڵگا زیاتر و گەورەتر دەبێت و وەكو شەپۆلێك لە جوڵەدایە. ئەمە ڕاستیێکە کە کەسایەتیە گەورە مێژوویەکان خۆیان دەکەن بە فیدایی  حەقیقەت  و کۆمەڵگا بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ئازادی و حەقیقەتی وننەکات، بۆ ئەوەی مەجبور بە کۆیلەتی نەبن. ڕێبەر ئاپۆش لەبەرامبەر سیستەمی دەسەڵات پەرەست و ڕەگەزپەرەست بەرخودانێکی مێژووی و بێ وێنەی پێشخست، لەسەر ئەو بنەمایە ئازادی ژن و کۆمەڵگایی کردە ئامانجی خۆی. لەبەر ئەوە لە کۆمەڵگادا ئەو بەشەی کە زۆرترین و  دژوارترین شێوەکانی بندەستکردن و کۆیلەکردنی لەسەر پەیڕەو کراوە ژن بووە، سیستەمی دەسەڵاتداری و ڕەگەزپەرەستی دوای ئەوەی کە کۆمەڵگای سروشتی کۆتایی پێدێت و مێژوو ئاڕاستە دەکرێت و لەسەرەتادا ژن کۆیلە دەکات  و بێ ئیرادەی دەکات، دوای ئەوە کۆمەڵگا بە تەواوی خۆبەدەستەوەدار دەگرێت و ڕەنگی مێژوو بە تەواوی دەگۆڕێت. 

٥ هەزار ساڵە کە سیستەمی دەسەڵاتداری بەم ڕەنگە بەردەوامی کردووە، ئەوەی کە هەرە زۆر دەبێتە قوربانی ئەم سیستەمە بێگومان ژن، گەلی کورد و چاند و ئەقڵیەتە جیاوازەکانن. لەم تێکۆشان و بەرخودانەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخستووە بە پێشەنگایەتی ژنی کورد لە کوردستاندا شۆڕشی زیهنی و ئیرادە پێشدەکەوێت و ئەم شۆڕشە شەپۆل بە شەپۆل لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لەسەرەتاوە شوێنی ژنە خوداوەندەکەن، مرۆڤایەتی ئازاد و نرخەکانی ژیانی کۆمیناڵ بوو، تێکۆشان و بەرخودانی ڕێبەر ئاپۆ لەگۆڕ ئەم حەقیقەتی ئەم کۆمەڵگایە و مێژووەکەی لەناو ژنان، گەنجان بڵاو دەبێتەوە و لەبەرامبەر سیستەمی زوڵمکار ڕووحێکی سەرهەڵدێر و تێکۆشانی گەلان درووست دەکات.

سیستەمی زوڵمکار و سەردەسەت ئەمە بۆ خۆی بە مەترسێکی گەورە دەبینێت و دەزانێت کە ئەگەر ڕێگری لێنەکات ئەوە کۆتایی پێدەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە کە لە مێژوودا نموونەی نییە هەموو زلهێزەکانی دونیا خۆیان دەکەن بە یەك و لە دژی ڕێبەر ئاپۆ گەلەکۆمەێکی نێودەوڵەتی بەم شێوەییە دەکەن و  ڕادەستی هێزی نەژادپەرەست و خوێنڕێژێکی وەکو دەوڵەتی تورکیای دەکەن؛ ڕادەستکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەخەیاڵی ئەواندا ئەوە بووو کە ببێتە شەڕێکی گەورەی گەلان، بەم شەڕەش گەلی کورد لەناو ببەن و جارێکی تر ئەم گەلە بکەنە قوربانی بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسیەکانی خۆیان و هەر بەم شەڕەوە دەستێوەردان بکەن لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە هۆشمەندێکی گەورە ڕێگری لەم شەڕە دەکات و بە ئەرکی بەرپرسیاریەتی و مێژووی خۆی هەڵدەستێت و دەبێت بە دانەر و ئەندازیاری ئاشتی، لەهەمان کاتدا لەناو زۆری و زەحمەتی و بێ دەرفەتیدا دەست دەکات بە تیکۆشان و بەرخودانیکی بێ وێنە. 

ڕیبەر  ئاپۆ ئەو هەلومەرجەی کە لەناویدا ژیان دەکات وەکو تابوتی مردوو بەناوی دەکات، ئامانج ئەوەییە کە لەناو ئەم تابووتەدا ڕیبەر ئاپۆ هەر ڕۆژێك بێ هەناسە بهێڵن و بە هیچ شێوازێك نەتوانێت ژیانی خۆی بەردەوام بکات و تیکۆشان پێشبخات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی کە ڕێگری بکات لە شەڕێکی جیهانی و گەلی کورد وەک چۆن لە مێژوودا هەمیشە بووە بەقوربانی ئیتر وا نەبێت، هەر ڕۆژێك شۆڕشی زیهنی و چاندی لەخۆیدا ئاوا دەکات و ڕێگا و ڕێبازی نوێی تێکۆشان و بەرخودان پێشدەخات. سنورەکانی سیستەمی سەرمایەداری بە هەر لاێك و بە تەواوی تێپەڕ دەکات، هونەری بەڕێوەبەری سیاسەت دەداتە دەستی ژن و کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئەم پەڕگالەدا ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیك و کۆمیناڵ بۆ هەر یەکە لە ژن و کۆمەڵگا پێشدەخات؛ ڕیبەر ئاپۆ بەمە دەڵێت لەدایكبوونی سەردەمێکی نوێ. لەسەر ئەم بنەماییە هەموو ژنان، گەلان تێپەڕی سەردەمێکی نوێی مرۆڤایەتی پێشکەوتوو دەکات. 

٢٠ ساڵ بەسەر گۆشەگیری ڕێبەڕ ئاپۆدا تێپەڕ دەبێت و تا ئەم ساتە وەختانەش گرانترین ئەشکەنجە لە ئیمڕالیدا بەکاردەهێنرێت، تەنها زیندانی کردن نا بەڵکو کین و تۆڵسەندنەوەێکی گەورە هەر ڕۆژ، هەر کاتژمێرێك ڕووبەڕووی ئەشکەنجەێکی دەروونی وە هەروەها جەستەیش دەبێتەوە. دوژمنانی ئازادی بەم شێوەییە دەیانەوێت تۆڵەی مێژووی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆ بکەنەوە.

بەڵام ئەوانە وا دەزانن و خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن کە دەتوانن ڕێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکەن و ڕێگری لە فکری ئازاد و ئیرادەی ئازاد بگرن. لە گەردوونی سروشتیدا هەر وەك چۆن خۆر ڕوون و زەلال خاوەن وزەێکی بەهێز و خێرایە، کەس ناتوانێت ئەو بەدەست بخات و داگیری بکات، کەسێکیش کە هەوڵدان بکات ئەوا بە ڕووناکی و گەرمی خۆرەکە بسوتێت و لەناودەچێت، لەبەرامبەری حەقیقەت و ئازادیشدا هێزی هیچ کەسێك تێرکەر نییە کە لەبەرامبەری بوەستێتەوە و ڕێگری لێبکات، ئەوانەی کە ئەمەیان کرد یەك یەك کۆتایان پێهات. ڕۆژ بە ڕۆژ دوژمنانی ئازادی و حەقیقەت لە دواوە دەمیننەوە، لاواز دەبن و لەبەرامبەر مێژوو و مرۆڤایەتی لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا دادگایی دەکرێن. میژوو جاێکی تر لێگەڕینوانەکانی حەقیقەت و ئازادی پشت ڕاست دەکاتەوە. بە هەزاران کچ و کوڕ کورد بۆ ئەوەی خۆیان بکەن بە چراێك لە دەروبەری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی تاریکی شەرمەزار بکەن ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، بەمە جارێکی تر مرۆڤایەتی ئازاد و حەقیقەتیان پیرۆز کرد. لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هێرشە نامرۆڤانەیەکانی داگیرکەران بوەستنەوە هەموو خانەکانی جەستەیان کرد بە نارنجۆك و بە دوژمنانیاندا تەقاندەوە، بەم شێوازە هێزی ئەقڵی، ئەخلاقی و ویژدانیان خستە سەرپێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگا خاوەنداریەتی لە حەقیقەتی خۆی و ئازادی خۆی بکات. ئەم تیکۆشانە بە زەحمەتی و ئێشێکی گەورەوە کە گەیشتۆتە ئاستی قارەمانیەتی بەڕێوەبردراوە؛ لە ئەنجامی ئەم شەڕە پیرۆزەدا لە کوردستان ژیان سەرلەنوێ ڕوا، ئاگری نەرۆز گەشتر بوو، بەهار هەموو ڕەنگی خۆی لە ژیاندا نەخشاند. ژن و گەلی کورد سەرلەنوێ زیندوو بوویەوە، ژیانێکی بە واتا  وپیرۆز ئاوابوو، ئەمەش بوو بە شەپۆلێکی مێژووی لە سەدەی ٢١دا. وەکو بەهارێکی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆی خستە دەرەوە، ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی کورد شۆڕشی گەلان ژیان دەکرێت؛ بە تایبەت ئەو شۆڕشەی کوردستان لەبەرامبەر سەرمایەداری بە ڕەنگی ژن و بە ڕووح گەنجان کە ئەمڕۆ بۆ تەواوی بندەستان و گەلان بۆتە جێگای هیوا، باوەڕی و سەرکەوتن، چونکە قوربانیە بنگەییەکانی ئەم سیستەمی سەرمایەداریەش ژنان و گەنجانن. 

ئەمڕۆ نەك تەنها لە کوردستاندا بەڵکو لە تەواوی دونیادا ژنان و گەنجان دێن و خاوەنداریەتی لە بەرخودانی مێژووی ڕۆژئاوادا دەکەن و بەشداری هەڵپەڕکێی ئازادی دەبن. لەبەر ئەوەی ئەم شۆڕشە بە شۆڕشی خۆیان دەزانن و ئاڵۆزی و قەیرانەکانی کە سەرمایەداری دروستی کردوون چارەسەریەکەی لە فکر و ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە. ڕێبەرتیشمان لە ناو ئەم هەلومەرجە زەحمەتەی کە دوورە لە مرۆڤتیەوە کە تیایدا ژیان دەکات توانی بە تیکۆشان و بەرخودانی خۆی لە سەدەی ٢١دا ڕێبەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات. ئەمە هەم بۆ گەلی کورد و ە بۆ هەموو مرۆڤایەتیش سەرچاوە و جێگای شانازی و شەرەفمەندییە. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ئەوەی کە لە تاریکیدا مەحکوم بوو دوژماننی خوێنڕێژ و هاوڕێکانیانن، وە ئەوەی سەرکەوتیش دانەر و ئەندازیاری ئازادی و دیموکراسی ڕێبەر ئاپۆیە. 

هەروەکو گەورە شەهیدانمان دەڵێن '' کەس ناتوانێت خۆرمان تاریك بکات'' و کەس ناتوانێت گەردوون لە تاریکیدا زیندانی بکات.